دژی گواستنەوەی ڕێڕەوی ئاو لە شاری کورد گردبوونەوە ئەنجامدرا
دوابەدوای گرتە ڤیدیۆییەک لەبارەی بەردەوامیدان بە پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی گولاب، چالاکوانانی ژینگە و خەڵکی شاری کورد لە ئێران گردبوونەوە ئەنجامدرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی نیسان، دانیشتوانی شاری کورد لە چوار مهحاڵ و بهختیاری له وڵاتی ئێران، دژی پلانی گواستنەوەی ئاو گردبوونەوە، بەشداربووانی گردبوونەوەکە دروشمەکانی "مەرگ بۆ مافیا"، "وای ئەگەر دەست بۆ بڕنەو ببەین"، "گەل ئەو هەموو نادادپەروەرییەی نەبینیوە"یان دەوتەوە.
ئەم گردبوونەوەیە لەدوای بانگەوازی چالاکوانانی ژینگە لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری بوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی پڕۆژەی ئاودێری تونێلی گوڵاب، پرۆژەی تونێلی گوڵاب گواستنەوەی ئاوی چیای زایەندەرود لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری بەرەو کاشان، لە کاتێکدا پێشتر ڕێکخراوی ژینگەیی دژی پلانەکە بوون، هەفتەی ڕابردوو بەشی دووەمی دیمەنی پلانی پڕۆژەکە بڵاوکرایەوە.
دوای بڵاوبونەوەی دیمەنەکان، ژینگەپارێزان ناڕەزایی خۆیان بۆ ئەو پلانە دەربڕی و داوایان لە ڕای گشتی کرد بەشداری گردبوونەوەکان بکەن. لەکاتێکدا لە سالانی ڕابردوودا ٢٢ خۆپیشاندەر بە کۆی ١٦٠ ساڵ زیندانیکردن و ١٤٨٠ شەلاق لەلایەن سوپای پاسدارانەوە سزادران.