سەدان ژن لە پاکستان خۆپیشاندانیان کرد

بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، سەدان ژن لە پاکستان سەرەرای ڕێگرییەکان توانیان خۆپیشاندان بکەن.

بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، سەدان ژن لە پاکستان سەرەرای ڕێگرییەکان توانیان خۆپیشاندان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

نزیکەی دوو هەزار ژن لە شاری لاهۆری پاکستان کۆبوونەوەو هەرچەندە دەسەڵاتداران هەوڵیاندا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندان، بەڵام ژنان توانیان بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان خۆپیشاندان بکەن.

 

لە کۆمەڵگەیەکدا کە ژنان تەقەیان لێکراوە و چەقۆیان لێدراوە و بەردباران دەکرێن، کاتێک ڕووناکیان خستوەتەڕوو خنکێنراون بە بیانوی زیانگەیاندن بە "شەرەف"ی خێزان، ڕەخنەگران چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار دەکەن بەوەی کلتور و بەهای ڕۆژئاواییان بەرز کردووەتەوە.