کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە گەیشتوەتە ٢١ ملیۆن منداڵ

گەورەترین هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە دەست پێدەکات، بۆ کوتانی کۆی گشتی ٢١ ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵان و ١٩ حاڵەتی ئیفلیجی منداڵان دەدزۆرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گەورەترین هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە سێ وڵاتی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا دەست پێدەکات، لە هەوڵێکی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی تەندروستی نیشتمانی بۆ کوتانی کۆی گشتی ٢١ ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ.

 

ئەم هەڵمەتی کوتانە لە کامێرون و چاد و نیجەر دەستپێدەکات پێش ئەوەی هەفتەی داهاتوو درێژبکرێتەوە بۆ کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کە ١٩ حاڵەتی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵانی جۆری دووەم دۆزراوەتەوە لەم وڵاتانە، ٢ لە نیجەر، ١٠ لە چاد، ٤ لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و ٣ لە کامیرۆن.

 

دەستپێشخەری کوتانی منداڵان لە وڵاتانی ئەفریقا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ەوە پشتگیری دەکرێت، لە ڕێگەی دەستپێشخەری جیهانی نەهێشتنی ئیفلیجی منداڵان GPEI و پێکدێت لە کوتانی هاوکات و پلانی هاوبەش لە کۆمەڵگە سنوورییەکان بۆ ڕاگرتنی گواستنەوەی ئیفلیجی منداڵان.

 

دکتۆر ماتشیدیسۆ مۆیتی، بەڕێوەبەری ناوچەیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەفریقا وتی: "ئەمە ئەرکێکی چارەنووسسازە بۆ داخستنی کەلێنەکانی کوتان لە دوای پەتای کۆڤید-١٩ و پارێزگارییەکی گرنگ بۆ ملیۆنان منداڵ لە مەترسی ئیفلیجی منداڵانی نەگەڕاوە، "هاوکاتکردنی هەڵمەتەکە دڵنیای دەدات لەوەی کە ژمارەیەکی گەورەی منداڵان لە سەرانسەری چوار وڵاتەکەدا لە هەمان کاتدا ڤاکسینەکە وەردەگرن بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری ئیفلیجی منداڵان لە ناوچەیەکی جوگرافیای فراوان."

 

ناوچەی چاد لەگەڵ یەکێک لە درێژخایەنترین ڕووداوەکانی توندوتیژی چەکداری لە جیهاندا دەجەنگێت، هەروەها شوێنی یەکێک لە بەرزترین ڕێژەی منداڵانە لە سەرانسەری جیهان کە یان کوتانیان بۆ نەکراوە یان کەم کوتانیان بۆ کراوە.

 

هەر چوار وڵاتەکە هەوڵێکی گەورەیان داوە بۆ بەهێزکردنی دۆزینەوەی ئیفلیجی منداڵان و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و پاراستنی منداڵان لە مەترسی تووشبوون و ئیفلیجی درێژخایەن.

 

لە سەرانسەری وڵاتان، حکومەتەکان بەردەوام بوون لە باشترکردنی کوالیتی چالاکییەکانی کوتان، کە بەهۆی جێبەجێکردنی بەرفراوانی هەڵمەتەکانی کوتانی تەواوکەرەوە بەهێزتر بووە، ئەمانە بە ئامانجی چارەسەرکردنی مەترسییەکانە بۆ هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان، لە هەمان کاتدا کوتانی ڕۆتینی لەسەر ئاستی وڵات بەرز دەکەنەوە.

 

جگە لەوەش جێبەجێکردنی کوتانی منداڵان لە بەردەرگای ماڵان ئەرکی لەسەر دایک و باوکان کەم کردووەتەوە بۆ گواستنەوەی منداڵەکانیان بۆ دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ کوتان، ئێستا کارمەندانی تەندروستی بە پاڵپشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤاکسین لە ماڵەکاندا هەروەها لە ناوەندە ئاینییەکان و بازاڕەکان و قوتابخانەکاندا ڤاکسینەکان بە منداڵەکان دەدەن.

 

هەروەها سەرکردە ئاینییەکان و کۆمەڵگاکان وەک پاڵەوانی بنبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان، یارمەتی کۆکردنەوەی چاودێران دەدەن بۆ کوتانی منداڵەکانیان نەک تەنها دژی ئیفلیجی منداڵان، بەڵکو هەموو ئەو نەخۆشیانەی کە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت.