خەدیجە مەهدی پوور زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی ئیلام بانگی دادگا کراوە

خەدیجە مەهدی پوور، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی ئیلام، پاش پێگەیشتنی ئاگادارییەک بۆ بەرگریکردن لەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراوە، بانگهێشتی لقی سێی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و شۆڕشی ئیلام کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

خەدیجە مەهدی پوور لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، بۆ بەرگریکردن لەو تۆمەتانەی کە لە لقی سێی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و شۆڕشی ئیلام ئاڕاستەی کراوە، بانگی دادگا کراوە.

 

خەدیجە مەهدی پوور، زیندانی سیاسی پێشووی ئیلام، ئاگادارییەکی لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراوە پێگەیشتووە وەک "بانگەشەکردن بە قازانجی گروپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری ڕژێمی ئێران و بڵاوکردنەوەی درۆ" بانگهێشتی دادگا کرا و بەپێی ئەم ئاگادارییە پێویستە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بۆ بەرگریکردن لە لقی سێی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی ئیلام ئامادە بێت.

 

خەدیجە مەهدی پوور پاش بەرگەگرتنی بیست مانگ زیندانی، لە کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا، دوای دەرچوونی ئەوەی کە پێی دەوترا فەرمانی "لێبوردن" لە زیندانەوە ناوبراو ئازاد کرا و ئێستا بە پێگەیشتنی ئاگادارییەکی نوێ، بانگهێشتی لقی سێی لێکۆڵینەوەی دادستانی گشتی و شۆڕشی ئیلام کراوە بۆ بەرگریکردن لەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراوە.