ئۆزبەکستان یاسایەک سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان پەسەند دەکات

ئۆزبەکستان لە ڕێگەی پەسەندکردنی یاسایەکەوە هەوڵی بە سزا گەیاندنی تاوانبارانی توندوتیژی دژی ژنان دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرلەمانی ئۆزبەکستان یاسایەکی گرنگی پەسەند کردووە کە ئامانج لێی دابینکردنی پاراستنی یاسایی زیاترە بۆ ژنان و منداڵان لە بەرامبەر توندوتیژی جێندەری، کە لەلایەن خێزانەکانیان یاخود کەسانی دیکەوە بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت.

 

پاش هەوڵی بەردەوام و خەباتی چەندین ساڵەی چالاکوانان و کەسانی شارەزا، کۆمەڵگە لە چاوەڕوانی پەسەندکردنی یاسایەکدا بوو لە ئۆزبەکستان کە تیایدا مافەکانی ژنان دەستەبەربکرێت، ئەو پڕۆژە یاسایە  لە ٦ی نیساندا بە کۆی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی باڵای پەرلەمانەوە پەسەندکرا، یەکەم یاسای لەم جۆرەیە لە ئۆزبەکستان جێبەجێبکرێت و تایبەت کرابێت بە دەستدرێژی خێزانی.

 

بەپێی یاسا نوێیەکە کە لە چاوەڕوانی پەسەندکردندایە پێش ئەوەی بتوانێت بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە پێی یاساکە غەرامە یان ماوەی زیندانیکردن بۆ ئەو کەسانەی کە تاوانبارن دەردەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە بە دەستدرێژیکردنە سەر هاوسەری ئێستا یان پێشوو یان دایکی منداڵێکی هاوبەش تاوانباردەبن.

 

بڕگەیەکی دیکەی یاساکە ڕێگری لەو کەسانە دەکات کە پێشینەی تاوانیان هەیە بەهۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ و داوای بە سزا گەیاندنیان دەکات، کە ئەو کەسانەی پێشتر سزای ئەو جۆرە تاوانانەیان هەبووە دەبێت بخرێنە تۆمارێکەوە، لە کاتێکدا کارکردن لەسەر ئەم یاسایە زیاتر لە چەند ساڵێکی خایاندووە ئەنجامی هەوڵدانی سەخت و بەرخۆدانی چەندین ساڵەی چالاکوانانە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان.

 

پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن ئەو چالاکوانانەی کە پەسەندیانکردووە پێشوازی لێکراوە، بەڵام تا ڕادەیەک نادڵنیایی لەسەر ناوەڕۆکەکەی ماوەتەوە کە پێویستی بە ڕوونکردنەوەی زیاترە، تا ئێستا پڕۆژە یاساکە بۆ ڕای گشتی بڵاونەکراوەتەوە و واتە هێشتا توندی سزاکانی تایبەت بە تاوانباران بە دڵنیاییەوە نەزانراوە، بەڵام وردەکارییە فراوانەکانی یاساکە ئاشکرا کراون و سزای ئەو تاوانبارانە توندتر کراوە کە تاوانبارن بە ئەنجامدانی توندوتیژی سێکسی لە دژی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی، ئەو جۆرە کەسانە مافی ئازادکردنی مەرجدار نایانگرێتەوە.

 

پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە لە کاتێکدایە کە بابەتی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بەرزبووەتەوە، دوای ئاشکرابوونی دۆسیەیەکی ئەم دواییە سەبارەت بە حاڵەتێکی دەستدرێژی سێکسی بەردەوام لە دژی سێ کچ لە خانەی بێسەرپەرشتان.

 

ئەو ڕاپۆرتانەی کە تەرخانکراون بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان، دەرکەوتووە کە چۆن بەرپرسی خانەی بێسەرپەرشتان سێ کچی ناو خانەکەی خستوەتە بەردەستی پیاوان کە دەستدرێژی سێکسی بکەنە سەریان لە بەرامبەر پارە و ئەمەش بۆ ماوەی ١٠ مانگ تا شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام بوو.

 

هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ IPHR، هاوپەیمانی گروپە داکۆکیکارەکان کە بنکەکەیان لە برۆکسلە، لە ڕاپۆرتێکی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢دا سەبارەت بە کێشە ڕەگداکوتاوەکانی توندوتیژی دژی ژنان.

 

ئاماژەی بەوەکردووە، "تێڕوانینی کۆمەڵگە لە ڕووداوەکانی توندتیژی دژی ژنان تا ئێستا بە شێوەیەکە کە بە گشتی قوربانییەکە تاوانبار دەکات نەک تاوانبارەکە، بە وتەی چالاکوانانی ژنان لە ئۆزبەکستان، تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ ژنان لە ئاستێکی دواکەوتوودایە و تا ئێستا ژنان تاوانباردەکرێن لە ڕووداوەکانی توندوتیژی."

 

لەم ساڵانەی دواییدا دەستدرێژی خێزانی لە ئۆزبەکستان پەرەی سەندووە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان بڵاوکراوەتەوە کە دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ زیاتر لە ٧٢ هەزار سکاڵایان لەبارەی هەراسانکردن و توندوتیژی دژی ژنان وەرگرتووە، بە تەواوی ٪٨٥ ڕووداوەکان لەناو خێزانەکاندا ڕوویانداوە.