سبەی بێریڤان ئەیوب دادگایی دەکرێت

دوای ١٦ مانگ لە دەستگیرکردن، سبەینێ دووشەممە ژنە چالاکوان بێریڤان ئەیوب لە هەولێر دادگایی دەکرێت. ناوەندی هەواڵ

دوای ١٦ مانگ لە دەستگیرکردن، سبەینێ دووشەممە ژنە چالاکوان بێریڤان ئەیوب لە هەولێر دادگایی دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

وا بڕیاری سبەینی ١٤ی شوبات  بێریڤان ئەیوب، یەکێک لە چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی دهۆک دوای ١٦ مانگ لە دەستگیرکردنی داداگای بکرێت.

 

لای خۆیەوە رێکخراوی سی پی تی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە کە بێریڤان ئەیوب لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠وە لە پارێزگای هەولێر بە ماددەی یەک کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی گشتی دەسگیرکراوە.

 

پێشتر لە مانگی ئابی ٢٠٢١ رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی باشوری کوردستان ئاماژەی بەوەکردبوو کە بێریڤان دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.