ساڵی ڕابردوودا ٦٢٦ جار هێرشكراوەتە سەر سنوورەكانی هەرێمی کوردستان
ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ٦٢٦ جار هێرش كراوەتە سەر سنورەكانی هەرێم، كە زۆربەیان لەلایەن توركیاوە بووە.
ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ٦٢٦ جار هێرش كراوەتە سەر سنورەكانی هەرێم، كە زۆربەیان لەلایەن توركیاوە بووە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١١ی کانونی دووەم دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسییدا چەند ئامارێكی ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوكردەوە و سەبارەت بە ئاماری ڕزگاربوانی هاوڵاتیانى ئێزدی لە دەستی چەتەکانى داعش ئەوەی خستەڕوو، كە تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو، سێ هەزار و ٥٥٠ هاوڵاتى ئێزدی ڕزگار كراون و لەو ژمارەیەش هەزار و ٢٦٠ كەسیان ژن بوون.
لەسەر پرسی بۆردوومانكردنی باشووری كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، ٦٢٦ جار سنوورەكانی هەرێم بۆردوومانكراوە و ٢١٦ یان هێرشی ئاسمانیی بووە و ٤٠٣ تۆپباران و هەشت هێرشی زەمینی بووە، ئەمە تەنها توركیا نەبووە و ئێرانیش چەند بۆمباران و تۆپبارانێكی هەبووە.