سێ ژنی زیندانیی سیاسیی لە زیندانی قەرچەک سزا دران

دوای هیرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین، زیندانیانیی سیاسیی بۆ زیندانی قەرچەک گواسترانەوە، بەو هۆیەوە ژنانی زیندانیی دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایەتی کردووە و لە بەرانبەردا سێ ژنی زیندانی سزا دراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ماڵپەری دەنگی دەستگیرکراوەکانی کورد و ئێران لەبارەی دۆخی سێ ژنی زیندانییکراوی سیاسیی لە زیندانی قەرچەک ئاماژەی بەوەکرد، سێ زیندانیی سیاسیی ئێران بە ناوەکانی مەعسوومە عەسکەری، مەعسوومە نەساجی و سایە سیدال لە زیندانی قەرچەک ماوەی شەش ڕۆژە گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانەکە.

 

ئەوەشخراوەتەروو کە ئەو سێ ژنە زیندانییە سیاسییە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بارودۆخی دەستبەسەرکردنیان سزا دراون.

 

ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ئەمساڵ زیندانی ئێڤین لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومانکرا و بەو هۆیەوە ٧٠ زیندانیی سیاسیی لە زیندانەکەوە بۆ زیندانی قەرچەک گواسترانەوە، زیندانیان ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ژوورێکی بچووک و قەرەباڵغ و بێ هەواگۆڕکێی گونجاو ڕاگیراون، دۆخی تەندرووستیان ناجێگیرە و خۆراکی تەندرووستیان لەبەردەست نییە.