ژنانی مەغریب بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە ژیانێکی مرۆڤانەیان دەوێت

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە مەغریب ڕوویدا ٢٩٤ کەس گیانیان لەدەستدا، ئەوانەی ڕزگاریان بووە لە دۆخێکی سەختدا هەوڵ دەدەن بژین،ئەو دامەزراوانەی کە چالاکیان بۆ ژنان و منداڵان کردووە داوای دروستکردنی ژیانێکی مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووان دەکەن.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- لە بوومەلەرزەکەی ٨ی ئەیلوول لە مەغریب، ، دوو هەزارو ٩٤٦ کەس گیانیان لەدەستداو ٥ هەزارو ٦٧٤ کەسیش برینداربوون و هەزاران کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن، کۆنسەی هەوڵدان، پەیوەندییەکان و چالاکییەکان، چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ، کۆمەڵەی ئافولکی بۆ ژنان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیشکیان خستە سەر ئەو ژنانەی لە ناوچەکانی بوومەلەرزەکەی ئەلحوز دەژین.

 

لەگەڵ بوومەلەرزەکەدا زیاتر پارێزراو نەبوون

زەهرە عەلی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ئافولکی وتی: لەگەڵ چالاکوانانی ڕێکخراوە مرۆییەکان لە پارێزگاکە سەردانی نزیکەی ٣٩ گوندی کردووە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە لە زۆرێک لە شارەکانی ئەلحوز، ژنان لە هەرێمەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە لەدوای کارەساتەکەوە بوونەتە شاهیدی ئازاری ژنان، پێش بوومەلەرزەکە، ژنان لەم ناوچەیە پارێزراو بوون بەڵام دوای بوومەلەرزەکە بەهۆی ئاوارەبوونەوە ئازارەکانیان زیادی کردو پارێزراونین.

 

"ژنان بەبێ پەناگە ماونەتەوە"

زەهار عەلی ڕایگەیاند، دوای زانینی ئاستی ئەو کارەساتەی کە خەڵکی لە چۆڵەوانیدا دەژین، تیمەکانی فریاکەوتن بۆ دابینکردنی پشتیوانی دەروونی بۆ خەڵکی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، ڕۆیشتن بۆ گوندە دوورەکان و وتی: گەیشتووین بە چەندین خۆراک و چادر و جلوبەرگ و زۆر پێداویستی دیکە بۆ بوومەلەرزەکە، ئەو ژنانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تووشی ئازارێکی گەورە بوون لەناکاو خێزانەکانیان لەدەستدا و بەبێ پەناگە مانەوە.

 

"ناوچەی چادر دامەزراوە"

زەهرە عەلی ڕایگەیاند کۆمەڵەکە لەسەر ئاستی جیاواز کار دەکات و وتی: بۆ پێداویستییەکانی خۆراک و چادرو جلوبەرگ، هەنگاو گیراوەتەبەر، لەگەڵ ژنان کۆبووینەوە و تیشکمان خستە سەر ئەو ئازارانەی کە ئەزموونیان کردووە، یەکێک لە داواکارییەکانی ژنان دروستکردنی بنکەی تەندروستی بوو، جگە لەوە،  توانیومانە پڕۆژە جێبەجێبکەین بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی ژینگەیی تەندروست، تەوالێتی تایبەت بۆ ژنان و پیاوان دروستکرا، لە ماوەی پڕۆژەکەدا، تایبەتمەندییەکانی ژنانمان لەبەرچاو گرت لە گوندەکانی ئەیت مارکاز، ئەکراد و ئەنمێر، ئەگەر تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بێت، بنیادنانەکە دەست پێدەکات. ئەو ژنانەی کە چاوەڕێی دروستکردنی ئەو خانووانە بوون کە وێران بوون، پەناگەی منداڵان و پیاوانیان دامەزراند.

 

"پێویستە دەسەڵاتداران هەنگاو بنێن"

زەهرە عەلی ئاماژەی بە بارودۆخی سەختی ئەو ژنانە کرد کە لە چادرەکاندا دەژین و وتی: چادرەکان پارێزگاری لە تایبەتمەندی ژنان ناکەن، پێش ئەوەی کارەساتەکە لە پارێزگای ئەلحوز ڕووبدات، ژنان تووشی جیاکاری بوونەوە، پێویستە دەسەڵاتدارانی بەرپرس هەنگاو بنێن، پێویستە جوانی ناوچەکە لەبەرچاو بگیرێت و خانوو بۆ خەڵک دروست بکرێت.

 

"پێویستی بە پاڵپشتی دەروونی هەیە"

نەعیمە حەمۆ، ئەندامی کۆنسەی پێشخستنی پەیوەندی لابابا ڕایگەیاند، وەک پسپۆڕێک لە بواری هونەری پلاستیک لە دامەزراوەی ئامادەکاری نەخیل کار دەکات و ئاماژەی بەوەدا تێبینی ئەو ئازارەی کردووە بەهۆی کارەکەیەوە و وتی: ئەو کچانەی کە تازە چوونەتە ناو دامەزراوەکەوە خێزانەکانیان لە بوومەلەرزەکەدا لەدەستداوە و لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین. پێویستیان بە پاڵپشتی دەروونی هەیە لەدەستدانی ئەندامانی خێزان و خەڵک بارودۆخێک نییە کە بەم زووانە تێپەڕێت بەهۆی ئەوەی لە کاتی بوومەلەرزەکەدا ڕوویدا.