کۆمپانیا گەشتیارییەکانی عێراق نزیک دەبێتەوە لە هەزار

لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، داهاتی گەشتیاری لە عێراق گەیشتووەتە ١٢ ملیار دینار.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، لە راگەیەندراوێکدا داهاتی کەرتی گەشتیاری لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئاشکراکرد.

 

لە ڕاگەیندراوەکەدا دەستەی گەشتوگوزاری عێراق رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ داهاتی کەرتی گەشتیاری عێراق ١٢ ملیار دینار بووە، واتا بە تیکڕایی مانگانە دوو ملیار دینار بووە.

 

بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، ژمارەی ئەو کۆمپانیا گەشتیارییانەی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، ٩٦٦ کۆمپانیایە، هەروەها ٣٦٠ کۆمپانیاش کە مۆڵەتی کارکردنیان نەبووە داخراون.