١٧ ئەندامی ئەنجومەن بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی مافی لەباربردنی منداڵدا دەستبەسەرکران

لە میانی خۆپیشاندان دژ بە قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ لەبەردەم دادگای باڵای ئەمریکا، ٣٥ کەس و ١٧ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانن دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

 ناڕەزایەتییەکان لەسەر قەدەغەکردنی بڕیاری لەباربردنی منداڵ و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕۆی وەید لەلایەن دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەردەوامی هەیە و ژنان و چالاکوانان خۆپیشاندان دەکەن، لە بەردەم داداگای باڵای ئەمریکا گردبوونەوەیەک کرا و لە ئەنجامدا ٣٥ کەس و ١٧ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بوون دەستبەسەرکران.

 

پۆلیسی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر، به‌یاننامه‌یه‌كی نووسراوی له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، تیایدا هاتووە: "١٧ ئەندامی کۆنگرێسمان دەستبەسەر کرد، ٣٥ کەسیش بەهۆی قەرەباڵغی و داخستنی ڕێگا و ئاژاوەگێڕییەوە دەستبەسەرکراون".

 

گرتە ڤیدیۆییەکانی دەستبەسەرکردنەکە بڵاوکرایەوە

لە نێو ئەندامە زیندانیکراوەکانی کۆنگرێسدا ئیلهان عومەر و ڕەشیدە تلەیب هەن، کە یەکەمین ژنە موسڵمانن لە ئەنجوومەنی نوێنەران. جگە لەوەش ئەندامە دیارەکانی کۆنگرێس و نوێنەری نیویۆرک، ئەسکەندەریە ئۆکاسیۆ کۆرتیز و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کاترین کلارک دەستبەسەرکراون.

 

ئیلهان عومه‌ر وێنه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرده‌وه‌ و وتی: ئه‌مڕۆ كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌ كۆنگرێس له‌ به‌رده‌م دادگای باڵادا به‌رخودانی مه‌ده‌نیم ده‌كرد، ده‌ستگیركرام، به‌ هه‌موو توانامە‌وه‌ بەرخۆدان دەکەم لە دژی هێرشەکان بۆ سەر مافی لەدایکبوون".

 

ئەمە لە کاتێکدایە، ٢٤ی حوزەیران، دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری رۆی وەیدی ساڵی ١٩٧٣ی هەڵوەشاندەوە، کە بەپێی دەستوور مافی لەباربردنی لە سەرتاسەری وڵاتدا رەتکردەوە. بەم بڕیارە لەباربردن مافێکی دەستووری نەماوە. هەروەها یاساکانی لەباربردن بۆ دەستپێشخەری دەوڵەتەکان جێهێڵدرابوون، ئەمەش لە سەرانسەری وڵاتدا ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی بووەوە و خۆپیشاندان لەبەردەم دادگای باڵا و لە زۆرێک لە شارەکانی ئەمریکا بەردەوامە.