قەندیل ئامادەییە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز

نەورۆزی ئەمساڵ بە گڕوتینێکی جیاوازەوە پیرۆز دەکرێت ئەمڕۆش هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانەوە ڕوویان لە قەندیل کردووە. قەندیل

 

نەورۆزی ئەمساڵ بە گڕوتینێکی جیاوازەوە پیرۆز دەکرێت ئەمڕۆش هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانەوە ڕوویان لە قەندیل کردووە.
قەندیل
 
نەورۆزی ئەمساڵ لە قەندیل بە دروشمی" بە ڕۆحی نەورۆز و سەرکەوتنی گارێ، داگیرکاری تێکدەشکێنین، ئازادی مسۆگەر دەکەین" پیرۆزدەکرێت، ئامادەکارییەکانیش تەواو بووە و لە چاوەڕوانی ئاهەنگ گێڕاندان
 
ئەمڕۆ بە هەزاران کەس لە گەرمییان، سلێمانی، هەولێر، ڕانیە و شار و شارۆچکەکانی دیکەی باشوری کوردستان و سێ پارچەی دیکەی کوردستانەوە بەڕیکەوتن و ئەمشەو لە قەندیل دەمێننەوە.
 
هاوڵاتیان لە نزیک سەکۆی ئاهەنگی نەورۆز چادریان هەڵداوە، بە ئاگر و هەڵپەڕکێ و گۆرانی ئەمڕۆیان بەڕێدەکەن.
 
سبەی ئاهەنگی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز کاتژمێر ١١:٠٠ لە  قەندیل بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری چەندین هونەرمەند لە چوار پارچەی کوردستانەوە.