کارکردنی ژنان ڕێژەکەی لە بەرزبوونەوەدایە

لە عەرەبستانی سعودییە ڕێژەی کارکردنی ژنان بەپێی وڵاتانی جیهان زۆر کەم بوو، بەڵام لە ئستادا بەپێی لێکۆڵینەوەیەک ئەو ڕێژەیە زیادی کردووە لەچاو پێشتردا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی لێکۆڵینەوەی برۆکینگس لە واشنگتۆن، ڕێژەی کارکردنی ژنان لە عەرەبستانی سعودییەدا کە ماوەی چەندین ساڵە لە ئاستی هەرە خواری وڵاتانی جیهاندا بوو، ماوەیەکە ڕوو لە زیادبوونە، بەپێی لێکۆڵینەوەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕێژەی کارکردنی ژنانی سعودییە ١٩.٧ بوو.

 

ئەو وڵاتانەی خاوەنی کەمترین ڕێژەی کارکردنی ژنان

وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، لە بواری کارکردن و بازاڕی ژناندا بەراورد بە ڕێژەی کارکردنی ژنان لە جیهاندا لە ئاستی نزمدان، بەڵام بۆ وڵاتێکی وەکو سعودییە کە لەم چەند ساڵەی داهاتوودا هەندێک گۆڕانکاری تێدا کراوە، ڕێژەکە لە ئاستێکی خراپدا بوو.

 

ڕێژەی کارکردنی ژنان لە سعودییەدا لە کۆتای ساڵی ٢٠١٨دا ٪٢٠ بوو، لە ساڵی ٢٠٢٠دا بووە ٪٣٣، بەپێی ئەمەش لە دوو ساڵی داهاتوودا ڕێژەی کارکردنی ژنانی سعودییە دەگاتە ٪٦٤.

 

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە، ئەو ژنانەی لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستیان بە کارکردن کردووە و تەمەنیان لە نێوان ٤٠-٥٤ ساڵدایە بە ڕێژەی ٪٢٠ زیادی کردووە، بۆ تەمەنەکانی دیکە ٪١٠ ڕێژەکە بەرزبووەتەوە، هەروەها ئەو ژنانەی تا قۆناغی ناوەندییان خوێندووە و ئێستا دەستبەکار بوون سێ قات زیادی کردووە لەچاو پێشتردا.

 

ئەوەی گرنگە باسی لێوەبکرێت، بڕیاری پێدانی مۆڵەتی شۆفێرییە بە ژنانی سعودییە، کە ئەم بڕیارە بووەتە هۆکارێک کە ژنانی سعودییە زیاتر دەستبەکارکردن بکەن و ڕێژەی کاری ژنانیش بەو شێوە بەرچاوە ڕوو لە زیادبوون بکات.

 

سەرچاوە: ئینستیتیوتی برۆکینگس