قەڵغانی زیندووی گەنجان لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێدەکرێت بچنە قەندیل
ئەو گەنجانەی ویستیان بچنە قەندیل و دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ببنە قەڵغانی زیندوو لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێکرا، هاوڵاتیان و ئەندامانی شاندی ئاشتیش لەناو چالاکییەکەدا بەشدارن.
ناوەندی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، هاوڵاتیان و ئەندامانی شاندی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان بەڕێکەوتن بۆ قەندیل تا لەوێ ببنە قەڵغانی زیندوو دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، تا پارێزگاری لە خاکی خۆیان بکەن.
دوای گەشتنیان بە سەنگەسەر لەلایەن ئاسایشی بازگەی دەرەکۆترەوە ڕێگەیان لێگیرا و نەیانتوانی بچنە قەندیل و چالاکی قەڵغانی زیندوو بەڕێوەببەن.
ت.پ