قەدریە ئەنجو یەکێک لە تێکۆشەرانی کەیسی ڕۆبۆسکی گیانی لەدەستدا

قەدریە ئەنجو، یەکێک لە تێکۆشەرانی کەیسی ڕۆبۆسکی کە منداڵەکەی لەو کۆمەڵکوژییەدا کوژرا، گیانی لەدەستدا.

شرناخ

 

لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١دا لە گوندی ڕۆبۆسکی سەر بە پارێزگای شرناخ، ٣٤ کەس بە فڕۆکەی جەنگی کوژران لەو کاتەوە بە پێشەنگایەتی دایکانی گوندەکە، تێکۆشان بۆ لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی منداڵەکانیان بەردەوامە.

دایکی حەمزە ئەنجو کە لە هەمان کۆمەڵکوژیدا کوژراوە، قەدریە ئەنجو کە داوای لەسێدارەدانی بکوژی کوڕەکەی و هاوڕێکانی دەکرد تا دوا هەناسەی خۆی هەوڵیدا، بەڵام بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.