پڕۆژەیەک بۆ تۆڕی هەواڵی ژن بەڕێوەدەچێت

کۆمەڵەی پشتیوانی ڕەوشی ژنان پڕۆژەیەک بۆ تۆڕی هەواڵی ژن دەستپێدەکات و تا ١٥ی تەمووز وەرگرتن بۆ بەشداری لە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت کە لە ڕێگەی لینکەوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

ئامەد

 

بۆ ئەو هەواڵانەی تایبەتن بە ژن و ڕاگەیاندنێکی ئەڵتەرناتیڤن، کۆمەڵەی پشتیوانی ڕەوشی ژنان، پڕۆژەی تۆڕی هەواڵی ژن ئامادە دەکات، کە پڕۆژەکە ئامەد، ئێلح، ڕەحا و مێردین لەخۆدەگرێت و ٢٠ کەس دەتوانن بەشداری بکەن، فێرکردنەکە ماوەی ٦ هەفتە دەخایەنێت کە ٧ وانە لەخۆدەگرێت، ئامانج لێی ئەوەیە کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەو زمانەی بەرامبەر ژن و LGBT بەکاری دەهێنن، گۆڕانکاری تێدابکرێت بەو مەبەستەی گۆڕانکاری لە زمانی ڕەگەزی کۆمەڵگە و تاکدا بکرێت.

 

پڕۆژەکە لە ١ی ئاب دەستپێدەکات و بە دوو ڕۆژ جارێک لە ڕێگەی پڕۆگرامی ZOOM   وانەکان بە بەشداربووان دەوترێنەوە، دوو هەفتە جارێکیش هەواڵ ئامادە دەکرێت.

لینکی فۆڕمی بەشداری:  https://form.jotform.com/211802611907045