پیاوێک بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە ژنەکەی دەکوژێت

لە یەکێک لە ویلایەتەکانی جەزائیت پیاوێکی ٣٠ ساڵ ژنەکەی دەکوژێت و لەو کاتەشدا منداڵەکانی چاویان لێیە.

لە یەکێک لە ویلایەتەکانی جەزائیت پیاوێکی ٣٠ ساڵ ژنەکەی دەکوژێت و لەو کاتەشدا منداڵەکانی چاویان لێیە.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٣ی شوبات لە ویلایەتی باتن لە ڕۆژهەڵاتی جەزائر، پیاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بەهۆی توندوتیژیەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا ژنە ٢٨ ساڵانەکەی دەکوژێت، بە بەرچاوی سێ منداڵەکەیەوە.

 

ژنە کوژراوەکە لە پێشتردا چەندین جار داوای جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی لە دادگا تۆمار کردووە بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی لە لایەن هاوژینەکەیەوە، تا لە کۆتایدا بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە پیاوەکە، ژنەکە دەکوژێت.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە جەزائیر ٦ ژن کوژراون، هەروەها ماڵپەری فێمینیستی جەزائیر ئاماژەی بەوە داوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٥٤ ژن لەو وڵاتەدا کوژراون.

 

ت.پ