پیاوە تاوانبارەکانی ئەفغانستان ئازادکران و دادوەرە ژنەکان هەڵاتن

کاتێک ئەفغانستان کەوتە دەست تاڵیبان، سەدان دادوەری ژن خۆیان حەشاردا، تاڵیبان زیندانەکانی لە سەرانسەری وڵات کردووەتەوە و ئەو پیاوانەی کە دادوەرەکان زیندانیان کردبوون، ئازادیان کردن.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٦ ژن ئێستا هەڵهاتوون بۆ یۆنان، دادوەر سەنا باسی بارودۆخی ئەفغانستان و هەڵاتنیان دەکات کە لە نیوەشەودا بە بەرگی چادرێکی ڕەشی درێژەوە،  بە مەبەستی هەڵاتن  لەگەڵ دوو منداڵی بچووکی چوونەتە سەر شەقام و هەریەکەیان یەک جانتایان هەڵگرتبوو کە دوو دەستە جل و بەرگ و پاسپۆرت و تەلەفۆن و پارە و ئەوەندەی کە پێویستە بۆ گەشتەکەیان پێیان بوو.

سەنا بەبیری هێنایەوە:  "کە ئێمە ڕۆیشتین نەماندەزانی بەرەو کوێ دەڕۆین ئێمە پێمان وترا مەترسی ئەمنی لەسەر ڕێگا دەبێت، بەڵام هەموومان قبوڵ کرد چونکە زانیمان ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ دەرەوە"، ئوتومبێلێک گەیشت سەناو منداڵەکانی سەرکەوتن و سەنا سەیری شارەکەی دەکرد کە تێیدا لە دایک بووە وگەورە بووە و خێزانی دروست کردووە، ئەو هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە ئەوان بەرەو کوێ دەچن، بەڵام ئەو دەیزانی ئەوان ناتوانن بمێننەوە.

ئەو وتی: "ئەوە خراپترین ساتی ژیانم بوو، کاتێک لە کاتی ڕۆیشتندا سەیری منداڵەکانمم دەکرد، من زۆر بێ هیوا بووم سەیرم کرد کە ئایا لە ئەفغانستان بە زیندوویی دەریان دێنم؟ ".

سەنا ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، ئەو پیاوانەی کە بە تاوانی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕەوانەی زیندان کرابوون، لە لایەن تاڵیبانەوە ئازاد کراون بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو دادوەرانەی کە زیندانییان کردوون.

دەشڵێت: "من لە دادگایەکدا کارم کردووە کە مامەڵەم لەگەڵ چەندین تاوانی جیاوازدا کردووە، لەوانە کوشتن، خۆکوشتن، دەستدرێژی سێکسی و تاوانی ئاڵۆزی دیکە ئەو سزایانەی کە گەیاندم درێژ و جدی بوون، جا دوای ئەوەی هەموویان ئازادکران، پێیان دەوتم ئەگەر ئێوەمان دۆزیەوە دەتانکوژین".

سەنا چەند مانگی ڕابردووی بە "کابوسێکی زیندوو" وەسف کرد، وتیشی: "ئێمە هەر دوو بۆ سێ ڕۆژ جارێک شوێنمان دەگۆڕی، دەچووینە ماڵی پارێزراو و هۆتێلەکان، ئێمە نەمانتوانی بگەڕێینەوە بۆ ماڵی خۆمان".