پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕێپێوانی ژنان: بە زمانێکی یەکسان سەردەکەوین

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامی بۆ ڕێپێوانی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین"ی بە پیشنەگایەتی تەژەئا ناردو وتی: بە زمانی یەکسانی سەردەکەوین.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دیداری شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" پەیامێکی بۆ ڕێپێوانی "بەهیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" کە لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت، نارد. 

 

پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەم شێوەیەیە:

"بە بۆچوونی من، ئەو ڕێپێوانەی بە دروشمی "بەهیواوە بەرەو ئازادیی رێپێوان دەکەین" لەلایەن تەژەئاوە دەستی پێ کردووە، یارمەتیدەرێکی گرنگ دەبێت بۆ دانوستانە دیموکراتیکەکان.

 

من بەپێی پێداویستییەکانی دیموکراسی ڕاوێژکاری دەدوێم و دەجووڵێمەوە. دانوستانی دیموکراتیک ئەو چارەسەرەیە کە پاش ٣٠٠ لە شەڕ و خوێنڕێژیی لەلایەن شارستانییەتەوە پەرەی پێ درا.

 

دانوستان لە هەموو پەیوەندییەکدا پێویستە و دەبێت ڕەچاوبکرێت. دەشێت ئەم رێبازە لە پەیوەندیی نێوان ژن_پیاودا بەبنەما بگیرێت. لە پەیوەندییە نەریتییەکاندا، پیاوان زاڵن، ژن ژێردەستە و گوێڕایەڵن. ئەم دەسەڵاتخوازییە مایەی قبووڵکردن نییە. ژنان ئەمە قبووڵ ناکەن، هەر بۆیە بەرەو ئازادیی ڕێ‌دەپێون.

 

پێشنیاردەکەم کە ژنان کێشەکانی خۆیان لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵگە و پیاوان، لەڕێی دانوستانەوە چارەسەر بکەن. نابێ هیچ‌کەسێک بە زمانێکی دەسەڵاتخوازانە و فەرمانڕەواییانە لێک‌نزیک ببنەوە. بە زمانێکی یەکسانیخوازانە سەردەکەوین. 

 

هەر بۆیە، بە ڕێزەوە سڵاو لەو هەڤاڵە ژنانە دەکەم کە بەشدارن لە ڕێپێوانی "بەهیواوە بەرەو ئازادیی ڕێپێوان دەکەین"، ستایشی هەوڵ و دڵسۆزییەکانیان بۆ ئازادیی دەکەم.

 

عەبدوڵا ئۆجالان

٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥".