پەیامنێرانی بێ سنوور: ژنانی ڕۆژنامه‌وان به‌هۆی ڕه‌گه‌زه‌وه لەکارکردندا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ئه‌بنه‌وه
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێرانی بێ سنوور ژنانی ڕۆژنامه‌وان به‌هۆی ڕهگهزیانەوە له كاتی ئه‌نجامدانی كاری ڕۆژنامه‌نووسی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی توندوتیژی ئه‌بنه‌وه.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانەی لەسه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و په‌یامنێرانی ژن له ١١٢ وڵات كۆكراونه‌ته‌وه، ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی "ڕۆژنامه‌نووسی له بهرەنگاری ڕه‌گه‌زپه‌رستی" بڵاوکردەوە، تێیدا تیشكخراوهتە سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕووبەڕووی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی ده‌بنه‌وه، بە تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه ژنانی ڕۆژنامه‌وان ئه‌ركی بەدەستهێنانی زانیاری و بڵاوكردنەوەیان له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕاپۆرتی په‌یامنێرانی بێ سنوور، ٤٠ ده‌وڵه‌تی وه‌كو ژینگه‌ی مه‌ترسیدار بۆ كاری ڕۆژنامه‌نووسی ژنان ده‌ستنیشان كردووه، ئاماژە بەوە دەکات ژنان ته‌نیا له ژووری هه‌واڵ یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی نابنه‌وه، به‌ڵكو له‌ناو نوسینگه‌كانی خۆیانه‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایش و شێوه‌ی كاركردنی ژنان و ناوه‌ڕوكی نوسینه‌كانیان داناوه توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت.
لەدوای سێ ساڵ له ڕاپۆرتی یه‌كه‌می ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور كه ئاسته‌نگییه‌كان له به‌رامبه‌ر كاری ڕۆژنامه‌نووسان به گشتی به ژن و پیاوانه‌وه خسته‌ڕوو، بەتایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كار له بواری جێندەری ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی جیهان كه له بواری ژنانه‌وه كار ئه‌كه‌ن ئه‌نجام داوه.
ده‌رئه‌نجامی ڕاپۆرته‌كه دووپاتی دەكاته‌وه، ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ته زه‌مینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ كاری ڕۆژنامه‌وانانی ژن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ٥٨٪ له‌و كه‌سانه كه پرسیاریان لێ كراوه ئاماژه‌یان بۆ ئەوە كردووه، توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژناندا له شوێنی كار ئه‌نجام دراوه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه بڵاوبوونه‌وه‌ی چالاکی #METOO لە سەرانسەری جیهان، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانان یه‌كه‌مین كه‌سن، بوێرانه ده‌ستدرێژی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.
ڕاپۆرتی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ده‌ستنیشانی كردووه، ڕۆژنامه‌وانانی ژن كه کاریان داكۆكیكردنە له مافی ژنان، هەروەها كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی وه‌رزش و سیاسه‌ت له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا زیاتر ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، ئاماژەشیی به ژنه چالاكوانی سعودی و ڕۆژنامه‌وان نواف عه‌بدولعزیز جریوی داوه كه تا ئێستا له زیندانه‌كانی سعودیه دایە بەهۆی ڕه‌خنه‌گرتن له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری پیاوان له وڵاته‌كه‌یدا.
نواف ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه، لێدان و ده‌ستدرێژی سێکسی بووەتەوە له كاتی ڕاگرتنی له زینداندا، هه‌روه‌ها رێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ناوی نوافیان له لیستی قوربانیانی ده‌سه‌ڵاتی سعودیە تۆمار كردووه و داوای ئازادکردنی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستگیركراو دەکەن.
ڕێکخراوی داكۆكیکاری مافی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهاندا ڕایگه‌یاندووه، له ڕاپۆرته‌كه‌یدا لێكۆڵینەوەیان له‌سه‌ر کاریگەری توندوتیژی له‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌وانی کردووە و بۆیان ده‌ركه‌وتووه زۆرجار ڕۆژنامه‌وانان به‌هۆی دڵەڕاوكێ و ترسەوە بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و هه‌ندێكیان دهستلەکار دهكێشنەوە.
ت.پ