گەشتیارێک لە سەیرانگای دوکان خنکا
گەنجێک لە سەیرانگای دوکان و لە ڕووباری زێی بچوکدا خنکا
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە سەیرانگای دوکان دوو گەنج بە مەبەستی مەلەکردن دەچنە ناو ڕووباری زێی بچوک، بەهۆی نەزانینی مەلەوە یەکێک لە گەنجەکان دەخنکێت.
گەنجەکە خەڵکی شاری سلێمانییە و ڕووداوەکە لە نزیک سەیرانگای قوشقۆڵی ڕوویداوە.
سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان ڕایگەیاند، کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیرانگای دووکان دوو گەنج دەچنە ناو ئاوی زەریای بچوک بەڵام شارەزاییان لە مەلە کردن نەبوو، تا تیمەکانیان گەیشتونەتە شوێنی مەبەست یەکێک لە گەنجەکان گیان لەدەست دەدات و ئەوی دیکەیان لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە ڕزگار دەکرێت