"پێویستی بە یەکڕیزی نێوان هەموو ژنانی سووریا هەیە"

ژنانی بەشداربوو لە کۆنفڕانسی ژنانی کوردی ڕۆژئاوا جەختیان لە گرنگی یەکگرتوویی ژنان کردەوە و ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن دەستکەوتی هەمیشەیی لە سووریا بەدەستبهێنن، یەکگرتوویی هەموو ژنانی سووریا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە.

پێلین نوپەلدا

 

قامیشلۆ- یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی کوردی ڕۆژئاوا بە دروشمی "یەکێتی نەتەوەیی کورد لە ڕێگەی پێشەنگایەتی ژنانی کوردەوە مسۆگەر دەکرێت" بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو، کۆنفرانسەکە لە پارکی ئازادی لە شاری قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بەشداری ژنانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شام، حەلەب، کەسایەتییە سەربەخۆکان، پارتە سیاسییەکان و یەپەژە بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا ١١ خاڵ تاوتوێ کران، ئەو ژنانەی ئامادەبوون قسەیان بۆ دەزگاکەمان کرد سەبارەت بە ئامانجی ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە و گرنگی یەکێتی ژنانی کورد.

 

چالاکوان شلێر سیدۆ جەختی لە گرنگی و ئامانجی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە کردەوە لە پڕۆسەیەکی وادا و خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردنی لە کۆنفرانسەکە دەربڕی وتی: ئەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ پێیدا تێدەپەڕین گرنگە، هەم بۆ تەواوی کوردستان و هەم بۆ ڕۆژئاواو هەم لەسەر ئاستی جیهانیش گرنگە، پێویستە بۆچوونی ژنان ڕوون بکرێتەوە و داواکارییەکانیان ئاشکرا بکرێن، ڕاستە لەسەر ئاستی ڕۆژئاوای کوردستان چەندین ڕێکخراوی ژنان هەن، بەجیا کارکردنیان زۆر بەرهەم ناهێنێت، پێویستە ڕێکخراوەکانی ژنان و حزبە سیاسییەکان و چالاکوانان کۆببنەوە و یەک هەڵوێستیان هەبێت.

 

"دەبێت دان بە بوونی ژن و داواکارییەکانیدا بنرێت"

شلێر سیدۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو یەکڕیزییە گشتییەی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کۆنفڕانسەکە بونیاد نراوە، ناتوانرێت به جیا له خواسته کانی ژنان و کۆمەڵگە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت وتی: یەکڕیزی ژنان لەسەر ئاستی  گشتی دەبێت لە ئاستی کوردستان بەدیبێت، بۆیه زۆر گرنگه کۆببین و گفتوگۆ بکەین و بڕیاری گرنگ و گه وره بدەین.

 

"ئەگەر مافە نەتەوەییەکان دیار نەبن، چۆن ژنان مافیان دەبێت"

نووسەر شەمس عەنتەر تیشکی خستە سەر بوونی ژنانی سووری لە قۆناغێکی هەستیار و ناسکداو ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەمڕۆ ژنانی کورد لە ڕێگەی ئەو کۆنفرانسەی کە ئەنجامی دەدەن یەکبگرن و وتی: چونکە دەزانین دەسەڵاتی ئەمڕۆ دەسەڵاتێکی حوکمڕان و ڕادیکاڵە، مافی ژنان دیار و ڕوون نین، ئەگەر مافە نەتەوەییەکان دیار نەبن، چۆن مافی ژن بوونی هەیە؟ لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە لەو جۆرە ڕۆژانە وۆرکشۆپ و کۆنفرانس ببەسترێت و ئەنجامە پێویستەکان بەدەستبهێنێت، پێویستە ژنان بتوانن خۆیان لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێنن.

 

"پێویستە ڕۆڵی ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادە بێت"

شەمس عەنتەر ئاماژەی بەوەدا کە ئەو جاڕنامەی دەستوورییەی کە لە سووریا سەریهەڵداوە زۆر مەترسیدارە و سەرنجی بۆ گرنگی مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا ڕاکێشاو وتی: هیچ مافێکی ژنان و گەلان تێیدا ڕوون نییە، هەر بۆیە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان تاوەکو ئەنجامەکان بەدەستدەهێنین، ئەمڕۆش ئەمە ئەوەیە کە لە ئێمە و ژنانی کورد و گەلی کورد داواکراوە، دەبێت ڕۆڵێک هەبێت بۆ ژنان، بەتایبەتی ژنە خوێندکارەکان، سیاسەتمەداران، ڕۆشنبیران، نووسەران، دەتوانن زیاتر لە بازنەی سیاسیدا دەستیان بۆ یەکتر درێژ بکەنەوە ئەگەر ئەمڕۆ یەکگرتوو نەبن، ئەوا کراوە دەبن بۆ هەر کودەتایەک.


          [album=9239]