لە سلێمانی ٢٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە بەرز ڕاگیرا
بە دروشمی "بەرەو مسۆگەرکردنی مافە کوردییەکان لە دەستووردا و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و فرەلایەن"و بە بەشداریی سیاسەتمەدارانی شاری سلێمانی، ٢٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە بەرز ڕاگیرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ، لە نوێنەرایەتی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ۲۳ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بە دروشمی " بەرەو مسۆگەرکردنی مافە کوردییەکان لە دەستووردا و بونیادنانی سوریایەکی دیموکراتیک و فرەلایەن"، بە ئامادەبوونی ئەندامان و میوانداری لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە سیاسی و بێلایەنەکانی شاری سلێمانی و ژنانی چالاکوان، بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.
شیرین شێح حەمادی، ئەندامی دەستەی نوێنەرێتی کۆنگرە ستار، وتی: لە ۲۳ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە، وەک کۆنگرەستار بۆ پیرۆزکردنی هاوڕێیانی خۆمان بەسەرکردەوە، پەیەدە بە خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەی لە ڕۆژئاوای کوردستان سەربڵند و شکۆدارە، کە چەندین ساڵە لە پارچەکانی کوردستان خەبات و تێکۆشان دەکات، بە پڕەنگی لە تەواوی سوریادا جێی گرتووە.
لە کۆتاییدا وتی: سەردانییەکەی ئەمڕۆ، هەموو ئەمڕۆ دەرگای پەیەدە بەڕووی میواناندا کراوەیە تابتوانن لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان سەردانی پەیەدەبکەن، هاوڵاتیان و لاینە سیاسییەکان بە چەپکەگوڵی ڕێزەوە سەردان دەکەن.
ڕۆدی موسلیم، ئەندامی پەیەدە، وتی: لە ۲۳ هەمین ساڵیادا پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم، بە مۆڕاڵی شەهیداندا درێژەدەری بەرخۆدان دەکەن، لە کاتژمێر ۱٠ تا ٥ ی پاشنیوەڕۆ پێشوازی لە میوانەکانمان دەکەین، لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانان و ڕێکخراوەسیاسیییەکان بە اجەپکەگوڵەوە سەردان دەکەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ لە گەلی کورد پیرۆزە، ئێمە درێژەدەری شەهیدانی ڕێئگای ئازادی دەبین.