"پێویستە تێکۆشان و هەڵوێستی دژ بە سیاسەتی قڕکردن هەبێت"
جیهان دەرویش، سەرۆکی دەستەی ژنانی هەرێمی فورات ئاماژەی بەوەکرد، هێرشی گەورە کراوەتە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەژێر سیاسەتی قڕکردندا و داوای لە ژنان کرد، پێویستە تێکۆشان و هەڵوێست هەبێت.
بەرچەم جودی
کۆبانێ- سەرەڕای تێکۆشانی گەلی کورد دژی داگیرکاری، سیاسەتی قڕکردن دژی گەلی کورد بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە، بە پشت بەستن بە سیاسەتەکانی سەرکوتکردن و تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کورد کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن و خاوەنی بەرخۆدانن، خواست ئەوەیە هێڵی خۆبەدەستەوەدان و خیانەت بسەپێنرێت، ئەمەش لەلایەن پەدەکەوە ئەنجام دەدرێت، جیهان دەروێش، سەرۆکی دەستەی ژنانی هەرێمی فورات ئەم بابەتەی هەڵسەنگاند و تیشکی خستە سەر ئەو سیاسەتانەی دژی گەلی کورد بە هاوکاری لەگەڵ پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت.
"باشووری کوردستان بووەتە بارگەی دەوڵەتی تورک"
جیهان دەرویش ئاماژەی بەوەکرد پەدەکە بووەتە ئامرازێکی دەوڵەتی تورکیا و وتی: هێزە هەژموونییەکان هەمیشە هەوڵیان داوە دابەشبوون لەناو کۆمەڵگەدا بنیاد بنێن، ئەمەش بۆ گەلی کوردیش ڕاستە، بەتایبەتی لەنێو کوردەکاندا، خیانەتیان گەشەپێداوە، بۆیە ئەگەر سەیری مێژووی ڕاپەڕینەکانی گەلی کورد بکەین، دەبینین کە هەموو ڕاپەڕینەکانی کورد لە ئەنجامی خیانەتی ناوخۆییەوە شکستیان هێناوە، ڕاپەڕینە بەناوبانگەکانی قازی محەمەد، شێخ سەعید و سەید ڕیزا لە دژی ستەم و کۆیلایەتی ئەنجامدران، بەڵام بەداخەوە بە دەست کوردەکان لەناوچوون.
"پێویستە هەڵوێست نیشان بدرێت"
جیهان دەرویش ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەڵوێستی بەهێز لە دژی ئەو سیاسەتانە بگیرێتەبەر کە بە هەماهەنگی بەردەوام دەکرێن و وتی: بەدرێژایی مێژوو کوردەکان بەردەوام دژی خیانەتی ناوخۆیی ڕاپەروین، زیندووترین نموونەی ئەمە بەرخۆدان و چالاکی شەهید بێریتان بوو کە 31 ساڵ لەمەوبەر خۆی فڕێدا بۆ کۆتایی هێنان بەو خیانەتەی ڕوویدا. ئەم ڕووداوە میراتێکە بۆ ئێمەی ژنان و گەلی کورد و مێژوویەک کە خیانەتمان قبوڵ نەکردووە, دیمەنی خەباتی بێریتان ئەوەندە کاریگەر بوو کە دەیان پێشمەرگەی پەدەکە چەکەکانیان لابرد، بۆیە ئێستا پێویستە لە هەمان ئاستدا هەڵوێست نیشان بدەین بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامی ئەم پرۆسەیە بدەینەوە.
بانگەوازی هەڵوێست و تێکۆشان
جیهان دەرویش لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە ئەم بانگەوازە دەکەین بەتایبەتی بۆ ژنانی باشووری کوردستان، هەرکەسێک دەستی لە خوێنی گەلەکەیدا بێت، وەک کورد سەیر ناکرێت، یەکێکیان مانای ئەوەیە دوژمن کاتێک هێرش ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەوانەی لەنێو ئێمەدا خۆیان بە کورد دەناسێنن لێخۆشبوونیان نییە، لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە هاوکاری خۆمان بەهێزتر بکەین بۆ ڕێگەگرتن لە کاریگەری ئەم خیانەتە لەسەر داهاتوو و دۆخی گەلەکەمان، ئێستا کاتی ڕاپەڕینه له دژی خیانەت بۆ ئەوەی مێژوو خۆی دووباره نەکاتەوە.