پسپۆڕان داوا لە دایکان و باوکان دەکەن دووربکەونەوە لە توندوتیژی بەرامبەر منداڵەکانیان
لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا، بەرپرسانی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، داوا لە دایک و باوکی خوێندکاران دەکەن، کە دەست لە توندوتیژی بۆ سەر منداڵان، سەرکۆنەکردن و فشار خستنە سەر منداڵان هەڵبگرن.
ناوەندی هەواڵ
جەزائیر- سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەتەوەیی (NDS) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئایار/٥ تایبەت بە ڕۆژی جیهانی منداڵان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، پێویستی منداڵانی بۆ چاودێری و پشتیوانی پشتڕاست کردەوە: "١٠ ژووری بیستنمان هەیە بۆ منداڵان و لە ماوەی ٤ مانگدا ١٧ هەزار پەیوەندیمان تۆمار کردووە، لەوانە ڕفاندن و دەستدرێژیکردن، هەروەها ٩٥٢ منداڵ لە مەترسیدان و ٨٣٩ منداڵ چاکبوونەتەوە و پارێزراون."
سەرۆکی بەڕێوەبەری ئاسایشی نەتەوەیی وتیشی: "لە چوار مانگی ڕابردوودا دوو هەزار و ٤٥٠ منداڵ بوونەتە قوربانی توندوتیژی، کە هەزار و ٣٥ منداڵیان لێیاندراوە و هەزار و ٧٥٠ منداڵیش لە تاواندا تێوەگلاون"
هەرچەندە ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیە کگرتووەکان ٢٠ی تشرینی دووەمی دیاریکردووە بە ڕۆژی منداڵان، بەڵام زۆربەی وڵاتان ڕۆژی ١ی حوزەیران/٦ وەک ڕۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز دەکەن.
پسپۆڕان لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییەوە هۆشدارییان داوە سەبارەت بە ڕەوشی منداڵان لە جەزائیر، بەرامبەر فشار و زۆرلێکردنی قوتابیان لە وەرزی تاقیکردنەوەدا بووەتە هۆی زیادبوونی دیاردەی ڕاکردن لە ماڵەوە.
مریەم شەرەفی، کۆمیسیاری نیشتیمانی بۆ پاراستنی منداڵ ئاشکرایکرد، کە دابینکردنی ژمارەیەک بۆ پەیوەندیکردنی منداڵان بۆ داوای هاوکاری ڕۆڵی سەرەکی لە پاراستنی منداڵدا دەگێڕێت، چونکە پێنج بۆ ١٠ هەزار پەیوەندی تۆمار دەکرێت.
ت.پ