فێستیڤاڵی گەلاوێژ کۆتای پێهات
ئێوارەی دوێنێ ٢٤ـمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو کۆتایی بە چالاکییەکانی هات.
ناوەندی هەواڵ
فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ چالاکی ئەدەبی و ڕۆشنبیری بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ، لە ساڵی ١٩٩٦دا دامەزراوە و ماوەی ٢٤ ساڵە بەردەوامە تێیدا بایەخ بە بەرهەمی فیکری، ئەدەبی و هونەری دەدات، بۆ ئەمساڵیس لە ٢٥ی مانگ بە دروشمی "دیالۆگی لابردنی ماسکەکان" دەستی بە چالاکییەکانی کرد و ماوەی سێ ڕۆژ بەردوام بوو.
ئێوارەی دوێنێ ٢٧ی ئایار/ کۆتایی بە ٢٤ـمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ هات، لە فێستیڤاڵەکەدا ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و ئەدیبانی هەرچوار پارچەی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەشداربوون
لە کۆتا ڕۆژیشدا بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر باشترین سێ یەکەمینەکان لە بواری شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوەدا، کۆتایی بە فێستیڤاڵەکەدا هات