پشتیوانی و خۆپیشاندانی باشوور بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
ئەمڕۆ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، بە بەشداری هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەو بۆ دووپاتکردنەوەی یەکڕیزی و پەیوەندی نەتەوەیی، شاهیدی ڕێوڕەسمێکی گشتی بوو بۆ پێشوازیکردن لە ڕۆژی دامەزراندنی خاکی کوردستان و پاڵپشتی کردنی گەلی رۆژئاوای کوردستان.
سلێمانی
ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم، وەک یەکێک لە ڕۆژە نەتەوەییە گرنگەکانی کوردستان ناسراوە، کە تێیدا دامەزراندنی کۆماری کوردستانە لە مهاباد، ئەم ڕۆژە لە ماوەی مێژوویی خەبات و بەرهەڵستی گەلی کورددا وەک نیشانەی یەکڕیزییە، بۆ ئەم مەبەستە، هەموو ساڵێک چالاکی و ڕێوڕەسمی گشتی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان ڕێکدەخرێت بۆ دووپاتکردنەوەی پەیوەندی نەتەوەیی و هاندانی گەنجان بۆ پاراستنی خاک و یەکڕیزی.
هاوڵاتیان بە وتنەوەی دروشمەکانی "یەکە یەکە یەکە گەلی کورد یەکە" و "کێین ئێمە؟ ئێمە کوردین" و چەندین دروشمی دیکە لە بەردەم باخی گشتی بە رێپێوان تا شەقامی سالم رۆشتن و لەوێوە دووبارە گەڕانەوە باخی گشتی و پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا دووپات کردەوە.
هێروین عەلی، خوێندکاری زانکۆ بەشدار بوو ڕایگەیاند، ئەوان ناڕەزای دەردەبرن بۆ ئەو باردۆخەی ڕۆژئاواو پشتگیریان دەکەین،پێویستە هەموو کورد پشتگیری ڕۆژئاوا بکات چونکە مەترسی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوایە سبەی لە ئێمەیە،پێویستە هەموو کورد لە هەموو بارودۆخێکدا یەکگرتوو بێت هەروەها ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کە باسی مافی مرۆڤ دەکەن پێویستە ئەم ناحەقیە قبوڵ نەکەن کە بەرامبەر کورد دەکرێت،ئێمە وەک کورد خاوەنی مافی خۆمان و شکۆمەندی خۆمانین.
هەرزاڵ کەمال، خوێندکارێکی دیکەی زانکۆیەو بەشدارە لە خۆپیشاندانەکان و وتی: تا سەر ئێسقان پێویستە پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوا بکەین، کوردستان یەک پارچەیەو ئەگەر ئێمە هێندە گەورە نەبین و خاکەکەمان بەپیت نەبێت. ئاوا وڵاتان نایانەوێت داگیرمان بکەن و پێویستە ئەم چالاکیانە بەردەوام بێت
ئاشنا غەفوور، هونەر مەند وتی: ئێمە پێش ئەوەی هونەرمەند بین کوردین دەبێت هەموومان بە یەک دەنگ بێینە سەر شەقام دەبێت کەس چاوەرێ نەبێت بانگی بکەین بەڵک و هەستی نەتەوایەتی بکەینە پێش هەموو شتێک و بەردەوام بێینە سەر شەقام بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا و هەموومان یەک دەنگ و یەکگرتووین.