پێشبڕکێی شارەکانی جەزائیر ڕێز لە پاڵەوانانی ژنان قدەگرێت و ئامادەبوونی ژنان لە وەرزشدا بەرەوپێش دەبات
پاڵەوان سوعاد ئایت سالم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە سێیەمین خولی پێشبڕکێی شارەکانی جەزائیر، کە تێیدا هەزاران ژن کێبڕکێیەکی توندیان کرد و چالاکییەکە گرنگی و ڕۆڵی ژنانی لە وەرزشدا بەرز نرخاند.
نەجوا راهم
جەزائیر- ڕاکردنی ساڵانەی شارەکان لە جەزائیر کە ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی هەموو تەمەنەکان بۆ خۆی ڕادەکێشێت، ئامانجی بەرەوپێشبردنی کولتووری ڕاکردن لە کەشی شارەکاندا و هاندانی دانیشتووان بۆ گرتنەبەری شێوازێکی ژیانی تەندروست لە نێوان کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆش و بەشداریکردنی سەرنجڕاکێشی گشتیدا.
سێیەمین خولی ڕاکردنی شارەکانی جەزائیر ٢٦ی حوزەیران دوای ڕووداوێکی یەک ڕۆژە کۆتایی هات، پێشبڕکێکە بەشدارییەکی پێوانەیی زیاتر لە ١٠ هەزار ڕاکەری بەخۆیەوە بینی، کە وروژاندنی کێبڕکێ لەگەڵ دۆزینەوەی شوێنە مێژوویی و کولتوورییەکانی پایتەخت لە کەشێکی فیستیڤاڵیانەدا تێکەڵ کرد.
پێشبڕکێکە بە کێبڕکێیەکی توند لەنێوان بەشداربووان بەڕێوەچوو، کە بە ڕێزلێنان بە سێ یاریزانی سەرەکی کۆتایی هات دوای ئاستێکی سەرنجڕاکێش کە ڕەنگدانەوەی ئامادەکارییەکی نایاب و ئیرادەیەکی بەهێز بوو بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامەکان، سوعاد ئایت سالم، ڕاکەر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەمەش باڵادەستی خۆی پشتڕاستکردەوە لە پێشبڕکێیەکدا کە تا مەترەکانی کۆتایی بە ڕکابەرییەکی چڕ مایەوە، لەنێو پاڵپشتییەکی پڕ لە جۆش و خرۆش و ئاستێکی بەرزی وەرزشی.
ئەو ژنە خۆشحاڵی خۆی بەم دەستکەوتە دەربڕی و وتی: ئەمساڵ تایبەت و ناوازە بوو، توانیم بە یەک کاتژمێر و بیست خولەک پلەی یەکەم بەدەستبهێنم، کاتی کارکردنم باشە، زۆر دڵخۆشم کە بەشداریم لەم چالاکییەدا کردووە.
سەبارەت بە دیهیا ناسری، ڕاکەر پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، جەختی لەوە کردەوە کە پێشبڕکێکە تەنها پێشبڕکێیەکی وەرزشی نییە، بەڵکو ئەزموونێکی ناوازەی مرۆیی و گەشتیارییە، بەشداریکردنی ڕێگەی پێداوە لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە پایتەخت بدۆزێتەوە وتی: هانی هەموو ژنان دەدەم بۆ بەشداریکردن لە وەرزشدا، بەشداریکردنەکەم دەرفەتێک بوو بۆ ناسینی جەزائیر و شەقامەکانی لە نزیکەوە، بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنانەی نەماندەناسی، شانازی دەکەم کە پلەی سێیەمم بەدەستهێناوە.
ئەم چالاکییە تەنها لە کێبڕکێی وەرزشیدا سنووردار نەبوو، هەروەها ڕەهەندێکی گەشتیاری و کولتووری هەبوو، ڕاکەران بە چەند شوێنێکی دیار و بەرچاوی پایتەختدا تێپەڕین، وەک قەسبە، مەیدانی شەهیدان، وێستگەی میترۆی عەلی بومندجل، مەیدانی بورسەعید، بە درێژایی ڕێگایەک کە ڕێگەی بە بەشداربووان دەدا میراسی بیناسازی و مێژوویی شارەکە بەرز بنرخێنن.
سێیەمین خولی ڕاکردنی شارەکانی جەزائیر سەرکەوتنی ئەم چالاکییە وەرزشییە پشتڕاست دەکاتەوە لە دامەزراندنی کولتووری مەشقکردنی وەرزش لە کەشی شارەکاندا، بەرەوپێشبردنی بەشداریکردنی ژنان لە پێشبڕکێ وەرزشییەکان و نمایشکردنی شوێنە گەشتیارییەکانی پایتەخت، کە ئەمەش وا دەکات ئەم چالاکییە ببێتە بۆنەیەکی ساڵانە کە وەرزش و تەندروستی و دۆزینەوەی شارەکان تێکەڵ دەکات.
