پێشانگای ئەنیمەیشنەکان بۆ سێ ژنە شێوەکاری چەمچەماڵ لە هەڵەبجە کرایەوە
پێشانگای ئەنیمەیشنەکان بۆ سێ ژنە شێوەکاری چەمچەماڵ لە هەڵەبجە کرایەوەو وتیان: دەمانەوێت کەسایەتی ناو کارتۆنەکان زیندوو بکەینەوە بۆ منداڵان و کۆمەڵێک پەیامی تیادایە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وایکردوە دوور بن لێیان.

هەڵەبجە
دوێنێ ٣ی حوزەیران، بەشی منداڵان-بەشی شێوەکاری لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ و فێرگەی موزیکی شنروێ لەکەرنەڤاڵێکی ڕەنگین و پڕ ئاوازدا، ڕۆژی جیهانی منداڵانی بەرز ڕاگرت.
سەرەتا بەکردنەوەی پێشانگای ئەنیمەیشنی شێوەکارانی چەمچەماڵ لە باخچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستیپێکرد
لەوبارەیەوە شەوبۆ عەبدوڵا، شێوەکار وتی: ئەندامی کۆمەلەی هونەرە جوانەکانی چەمچەمالم و دەستمان کرد بە کردنەوەی
ئەم پێشانگای شێوەرکارییە ئە لە شاری هەڵەبجە بۆمنداڵانی شارەکە، تابتوانین خزمەتی منداڵان و شارەکەی بکەین،
کارەکەمان تایبەتە بە سۆزو خۆشەویستی ئاژەڵان تافێر بن ئازاریان نەدەن.
لە پێشانگاکەدا ٧٠ ئەنیمی کارتۆنی نمایش کرابوو کە سەرنجی میوانانی بۆ خۆی ڕادەکێشا.
لانە فایەق بەشداربوویەکی ترەو وتی: پێم خۆش بوو ئەم پێشانگایە لە شاری چەمچەماڵەوە بێنینە هەڵەبجە و ماوەی ٩ سالە لەناو منداڵدا کار دەکەم، هەڵەبجەو چەمچەماڵ دوو بریندارن و پێکەوە هەماهەنگیەک دروست بکەین و کار بکەین
کەسایەتی ناو کارتۆنەکان زیندوو بکەینەوە بۆ منداڵان، کۆمەڵێک پەیامی تیادایە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وایکردوە دوور بن لێیان، بۆ یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێتەوەو بەردەوام دەبین.
پێشانگاکە تا ئێوارە بەردەوام بوو، وابڕیارە کاری زیاتر لەنێوان ئەو دووشارە ئەنجام بدرێت.