پەروین محەممەدی لە لایەن داواکاری گشتی تاران بانگ کرا

پەروین محەممەدی جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکێتی کرێکارانی ئازادی ئێران لە ناوچەی ٣٣ی تاران بانگکرا بۆ یەکەی جێبەجێکردنی سزای داواکاری گشتی و شۆڕشگێڕیی.

ناوەندی هەواڵ

 

پەروین محەممەدی لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی خوێندکاردا، لە لایەن دادوەرییەوە پەیامێکی نوسراوی بۆ نێردراوە سەبارەت بە دوا بیرخەرەوە بۆ بینینی ئاگادارکردنەوەی ئەلیکترۆنی، کە لە ٣٠ی تشرینی دووەمەوە دەرچووە.

 

پێنج ڕۆژم پێ سپێردراوە بۆ ئەوەی خۆم بناسێنم و بۆ ماوەی ساڵێک لە زینداندا سزا وەربگرم

بەپێی راگەیەنراوێکی لقی یەک لەجێبەجێکردنی سزاکانی داواکاری گشتی و شۆڕشگێڕانی قەزای ٣٣ی تاران، پێویستە پەروین محەمەدی لەماوەی پێنج ڕۆژدا سەردانی لقەکە بکات بۆ جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ زیندانی.

 

پەروین محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری، پێشتر بە تۆمەتی "پروپاگەندە دژی دەوڵەت بە وتنەوەی کارمەندانی خانەنشین" و سزای ساڵێک زیندانی و قەدەغەکردنی ئەو وڵاتەی بەسەردا سەپێنرابوو.