پەروین بوڵدان دەچێتە مەرەش

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکانی مەرەش و بازارجیخ دەکات.

 

ناوەندی هەواڵ

دوای بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا کە ناوەندەکەی مەرەش و دیلۆک بوو، پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" سەرەڕای ڕاگەیاندنی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووان، شاندێکی لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی پارتەکەی پێکهیناوە کە سەردانی ناوچەکانی بومەلەرزە بکەن و لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخیان بن.

 

لە درێژەی سەردانەکانی شاندی هەدەپە،ئەمڕۆ پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە کە دوای بومەلەرزەکە  سەردانی زیانلێکەوتووانی کرد، سەردانی مەڕەش و بازارجیخ دەکات و لە ناوچەی بومەلەرزە لیدراوەکان دەکۆڵێتەوە، بەشداری لەو کارانەدا دەکات کە لەگەڵ شاندی پارتەکەیان لە شارەکە ئەنجام دەدرێت.