پەرتوکی ساکینە جانسز بە زمانی ئیسپانی چاپ کرا
پەرتوکی ساکینە جانسز، یەکێک لە پێشەنگی تەڤگەری ئازادی ژنان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، سبە ناوی 'ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو (بەرگی دووەم): ساڵانێک لە زیندان'، بە زمانی ئیسپانی چاپ و بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
پەرتوکی "Toda mi vida fue una lucha (بەرگی دووەم). Años de prisión" لە ١٦ی ئەیلوولدا چاپ و بڵاوکرایەوە، بە فەرەنسی باس لە ساڵانی زیندانیکردنی ساکینە جانسز دەکات.
بەرگی دووەم باس لە زیندانیکردنی ساکینە جانسز دەکات لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ١٩٩٠، تیشک دەخاتە سەر مامەڵەی نامرۆڤانە و ئەشکەنجەدانی دوای کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٨٠. چیرۆکی بەرخۆدان لە دژی ئەشکەنجەدان لە زیندانی ژمارە ٥ی ئامەد دەگێڕێتەوە کە بە فەرماندەیی عیسات ئۆکتای یڵدران ئەنجام دراوە.
ئەوە نیشان دەدات کە چۆن دەنگی ساکینە جانسز دەتوانێت بە دیوارەکاندا تێپەڕێت و چۆن لە ڕێگەی ئیرادەی بەکۆمەڵەوە توندوتیژی دەوڵەت تێکشکێنرێت.
پەرتوکەکە لەلایەن ئەلسا گارسیا وەرگێڕدراوە و لەلایەن سەرنوسەری دیکۆنتڕۆڵەوە چاپکراوە.