پرسی ژن، له دیدگا فكری و سیاسییه جیاوازهكانهوه
ئەمڕۆ دیبەیتی پرسی ژن، له دیدگا فكری و سیاسییه جیاوازهكانهوه، بە بەشداری ژنانی چالاکوان و سیاسەتمەدارەوە بەڕێوەچوو، دەربارەی ژنان و ڕۆڵیان لە سیاسەت و ڕێکخراو و کۆمەڵگەدا تاوتوێ کرا.
ناوەندی هەواڵ
دیبەیتی پرسی ژن، له دیدگا فكری و سیاسییه جیاوازهكانهوه، ئەمڕۆ لە هۆڵی هۆتێل هایکرێست لە شاری سلێمانی، لەلایەن مەکتەبی بیر و هۆشیاری یەنەکەوە بەڕێوەچوو، لە دیبەیتەکەدا ژنانی چالاکوان و سیاسەتمەدار بەشداربوون و بەشێک لە بەشداربووانیش لە چەند پانێڵێکدا لەسەر تەوەری جیاواز وتاریان پێشکەش کرد.
پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی " پرسی ژن له ڕوانگه فكری و سیاسییه جیاوازهكانهوه" لەلایەن هەریەک لە تارا حسین ، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی، چنار سەعد، بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەدەکە، ناسک تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و دریڤان عەبدولقادر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەنەکەوە پێشکەشکرا.

تارا حسێن لە پانێڵەکەدا باسی لە دیدگای سۆسیالیستی و چەپەکان کرد بۆ پرسی ژن و ئاماژەی بەوەدا: هەتاوەکو ئێستا نەک لە کوردستان، بەڵکو لە جیهانیشدا کرۆکی کێشەی ژن نەدۆزراوەتەوە و هەموو بیرمەندەکان تەنها بەشێکی کێشەکانیان دۆزیوەتەوە، بەڵام دیدی ئێمە لە چوارچێوەی فکریی ڕێبەر ئۆجالاندایە، کە پێمانوایە چارەسەری ئەم پرسە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییە، وتیشی ژنان لە هەموو کایە سیاسییەکاندا ململانێی دیموکراتییبوون دەکەن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەو ئاستەی کە ئێمەومانان دڵمان دەیخوازێت، ژن دەبێت پێشەنگایەتیی گۆڕانکاریی بکات بە ئاقاری دیپلۆماسیی.
دەربارەی پێگەی ژن لەناو لایەنە سیاسییەکاندا تارا ئاماژەی بەوەدا کە پێگەی ژن پەسەند ناکرێت و هەبوونی ژنانیش لەناو شاندەکاندا تەنها وێنەیەکە بۆ ئەوەی مۆرکی دیموکراتی بوون لە پیاوانی شاندەکە و لایەنەکە بدەن.
لە پانێڵی دووەمدا دەربارەی كاریگهری فاكتهرهكانی کۆمەڵایەتی، یاسایی، ئابوری و ئایینی لهسهر پێگهی ژن لهكایهی سیاسیدا، هەریەک لە د. عەلیە فەرەج، تەلار لەتیف و پەیمان عیزەدین بەشداربوون.
بەشێكی دیکەی دیبەیتەکە دەربارەی دۆزی ژنان وهك خۆی، وهك دهركهوتهی له میدیادا، ژن وهك كاڵا، ژن وهك دۆز، بەڕێوەچوو، بەشداربووانیش بریتی بوون لە د. نەجات محەمەد، چۆمان هەردی و پەیمان عیزەدین بەڕێوەچوو.

د. نەجات محەمەد فەرەج لە بەشی سێیەمی پانێڵەکەدا باس دەربارەی پرسی ژنان لە میدیادا بە پشتبەستن بە توێژینەوەیەکی زانستی کە بە شێوەیەکی مەیدانی لەناو شاری سلێمانیدا ئەنجام دراوە ڕایگەیاند: میدیا ڕۆڵی گرنگی هەیە لە لە ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی، بە هۆی ئەوەی ڕاگەیاندن بە شێوەیەکی خێرا بڵاو دەبێتەوە و تایبەت بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی زیاتر بەکاربەرن میدیا کاریگەری گرنگی هەیە لەسەریان.
وتیشی میدیا بۆ ئاشنابوون و ئاگالێبوونی جیهان بووە، بەڵام کاریگەریەکانی لەم سنورەدا نەوەستایەوە هەمیشە ژنانی وەک کاڵا و بوکڵەیەک نیشان داوە.
د. نەجات ئاماژەی بەوەدا: لە ئێستادا میدیا دەوری ژنان و هەڵسوکەوت و شێوازی لەبەرکردنی پۆشاک، چۆنیەتی ڕووخساریان دیاری دەکات، ئەمەش لە پێناو قازانجکردنی کۆمپانیا و چەند لایەنێکە، میدیا بۆ ژنان هەمیشە وێنەیەکی بێدەسەڵات و خاوەن ئیرادەیەکی بێ هێز نیشان داوە.
کۆتا پانێڵیش دەربارەی گوتاری ژن له دهرهوهی پرۆژه ئایدیۆلۆژییهكان، لەلایەن چۆمان هەردی و کنێر عەبدوڵاوە پێشکەش کرا.
ت.پ