پەرستاران: تەندروستی ئێوە ئەرکی ئێمەیە

بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی پیشەیی هەڵەبجە. لە ڕۆژی جیهانی پەرستاران هەڵمەتیکی هۆشیاری راگەیاند لەناو بازاری هەلەبجە تیایدا.شیکاری شەکرەو بەرزی خوین و جۆری خوینیان بۆ هاولاتیان دەکرد

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە-سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە خوێدنکارانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی پیشەیی هەڵەنجە هەڵمەتێکی هۆشیاریان راگەیاند، تییدا شیکاریان بۆ هاوڵاتیان دەکرد.

 

لەو بارەیەوە شنیا ئازاد کە پەرستارە و سەرقالی پشکنین بوو وتی: خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە پشکنینی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان دەکەم، کە پشکنینی خوێن و ڕێژەی شەکرو بەرزی خوێنە، وەکو بەشی پەرستاری و لەسایەی مامۆستاکانمان ئەو خوێندکارەی ئیستامان لێدەرچووە.

 

ساجیدە لوقمان پەرستاریکی ترەو وتی: وێڕای پیرۆزبایمان لە سەرجەم پەرستاران، ئەمڕۆ پشکنین دەکەین و سەرجەم ئەو کەسانەی کە دێن دەبێت هۆشیار بن، ئەو حاڵەتانەی دێنە لای ئێمە هەندێکیان پێویستە سەردانی دکتۆر بکەن و ئاگادارمانن کردوون، پەرستاری پیشەی ئازایی و لیبوردەیی و ئاگاداری پێشوەختەی هاوڵاتیان ونەخۆشەکانە.