پرشنگ محەمەدی: لە دەوڵەتی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا ژنان پێکەوەیی و خاوەن بڕیاربن
پرشنگ محەمەدی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت: پێویستە دیین و دەوڵەت لەیەکتر جیابکرێتەوە، لە دەوڵەتی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا ژنان پێکەوەیی و خاوەن بڕیاربن.
هێلین ئەحمەد
سلیمانی_ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا توندوتیژییەکان بۆسەریان بەردەوامی هەیە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەرەڕای توندوتیژییەکانی کۆمەڵگەو ئەقڵیەتی پیاوسالاریی، سیستمی کۆماری ئیسلامی توندوتیژییەکانی بۆسەر ژنان دوو هێندە کردووە، لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئێرانەوە ژنان ڕووبەڕووی زیندانی کردن و توندوتیژی دەروونی و جەستەیی و دەستدرێژی سێکسی و لە سێدارەدان دەبنەوە، لە دوای شۆڕشی ژینا ئەمینییەوە ژنان زیاتر ڕووبەڕووی توندوتیژییە دەروونی و جەستەییەکان دەبنەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پێکەوەیی پارتە سیاسییەکانی هاوڵاتیانی دڵخۆش کرد، لە ڕێگەی ئەو پێکەوەییەوە و ڕێکەوتنی پارتەکان و لە ناویدا ڕۆڵی ژنان دەستکەوتی گرنگی بۆ ژنان و کۆمەڵگە دەبێت، لە ڕێگەی پێکەوەییەوە ژنان دەتوانن بەسەر سیستمی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا زاڵبن.
" ڕژێمی ئێران توندوتیژی جەستەی و دەروونی بۆسەر ژنان ئەنجامدەدەن"
پرشنگ محەمەدی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان پرسێکی جیهانییە، وتی: سەرەڕای خەباتی ڕێکخراوە سیاسیی و سەربەخۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەڵام توندوتیژییەکان بۆسەر ژنان لە لایەن سیستمی دەسەڵات و سیستمی پیاوسالارییەوە بەردەوامی هەیە، سەرەڕای بەرزی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، توندوتیژییەکان لە لایەن کۆمەڵگە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، سەرەڕای توندوتیژییە خێزانییەکان ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی لە لایەن دەسەڵاتەوە دەبنەوە، لە لایەن ڕژیمی ئێران دەنگ هەڵبڕینی ژنان زیندانیکردن و لە سێدارەدان بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەم توندوتیژییانە بەرامبەر ژنان لە مێژینەیە، تیکۆشان و پێکەوەی ژنانی بۆ چارەسەری دەوێت، پاشان ژنان لە جەنگەکاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژییەکان دەبنەوە.
" ژنان لە ئاست دەنگ هەڵبرینیان بەرامبەر مافەکانیان لە سێدارە دەدرێن"
پرشنگ محەمەدی ئاماژەی بەوەدا، ژنان لە ڕێگەی زیندانەکانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژییەکان دەبنەوە، وتیشی: لە دوای شۆڕشی ژینا ئەمئنییەوە توندوتیژییە جەستەیەکان بەرامبەر ژنان ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕووی لە زیادبوون کردووە، زۆرێک لە ژنانی چالاکوان و ئەوانەی داوای مافی خۆیان دەکەن لە زیندانەکانی ئێراندا زیندانی دەکرێن، یان سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنن، زۆرێک ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەی و دەروونین و سێکسیی دەبنەوە، پاشان لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران کارەساتیکی گەورەی بۆ هاوڵاتیان دروستکرد، ڕەشبگیرانە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیان شەهید دەکرد، زۆرێکیان دەستگیر دەکرد پاشان لە سێدارە دەدران و دەدرانەوە بە خێزانەکانیان، زیتر لە ٥٠ هەزار هاوڵاتی بێتاوان شەهید کراون، سەرەڕای کوشتن و زیندانیکردنی هاوڵاتیان دەڵەتانی جیهانی و مافەکانی مرۆڤ بێدەنگی هەڵدەبژێرن لە ئاست دیکتاتۆرییەتی ئێراندا، بە هۆکاری ئەوەی ڕژێمی دیکتاتۆرییەتی ئێران هەر وڵاتێک ڕێگری لە دکتاتۆریەتەکەی بکات کێشە و گرفتی بۆ دروستدەکات، بۆیە پێویستە ژنان لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوەی کولتوور و کۆمەڵگەوە دژ بە توندوتیژییەکان بوەستینەوە، پێویستە کار لەسەر نەمانی کاریگەرییەکانی کولتوور و ئاین لەسەر مافەکانی ژنان بکەین، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان کاریگەری کولتوور و ئاین بەسەریاندا سەپێندراوە، دیین و دەوڵەت لەیەکتر جیابێت، پێویستە لە داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسەکانی ژنان جیاوازتر لە کاتەکانی دیکە دیین، ژن لە دەوڵەتی نوێدا پێگە و خاوەن بڕیاربێت.
"ژنان لە ناو هاوپەیامنیەتەکەدا دەنگ و ڕەنگیان دەبێت"
لە کۆتایی قسەکانیدا پرشنگ محەمەدی وتی: پێکەوەیی لایەنە سیاسییە کوردییەکان کاریگەری گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، چەندین ساڵە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ستەمی ڕژێمی ئیران پێکەوەیی پێویستە، لەمساڵدا هاوپەیمانییەک لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی رۆهەڵاتی کوردستاندا بەسترا، کە هاوپەیمانی پێنج پارتی سیاسیی بوون، ژنان لە ناو هاوپەیامنیەتەکەدا دەنگ و ڕەنگیان دەبێت، لە هاوپەیمانیەتیەکەدا ڕۆڵی ژنن دەبیندرا، ژنان تێیدا ڕۆڵی خۆیان لە حزبەکانیانەوە دەبێت، هەموومان دەست لەناودەست پێکەوە لە هاوپەیمانی و پێکەوەییەکاندا هەوڵی باشترکردنی بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەدەین.