لە ئاوازی چیاوە کلیپی نوێی "نەورۆزی ئازادی" بڵاوکرایەوە
گرووپی ئاوازی چیا، بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی ٢٠٢٦ لە چیا ئازادەکانەوە، کلیپێکی نوێیان بە ناوی "نەورۆزی ئازادی" بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئاوازی چیا لە پێشوازی هاتنی نەورۆزی ئازادییدا، کلیپێکی نوێی بە ناوی "نەورۆزی ئازادی" بڵاوکردەوە، ئەم جەژنەی بە تایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد و لە کەسێتی کاوەی سەردەم شەهید مەزڵوم دۆغاندا نەورۆزی لە شەهیدان، لە گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازان پیرۆز کرد.
ئاواز چیا ڕایگەیاند، لە کاتێکدا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد زۆر نزیکە، بە جۆش و خرۆشێکی زیاتر لە جاران پێشوازی لەم نەورۆزە دەکەن و لە درێژەدا گوتیان: “لەکاتێکدا کە گەلەکەمان لە هەر چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە نێو یەکێتی دایە، لە ڕووی هۆشیاری نەتەوەییەوە لە پڕۆسەیەکی مێژوویی نوێداین، سنوورەکانی داگیرکەران لەسەر جوگرافیای کوردستان دانران، بە تێکۆشان بۆ ئازادی و یەکێتی هەموو ڕۆژێک پارچە پارچە و بێمانا دەبێت. تێکۆشانی ٥٣ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ گەلەکەمان گەیاندە ئەم ئاستە.
ئەوەشی ڕاگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە گەلی کورد لە نێو گەلانی جیهاندا بە شکۆمەندی جێی خۆی بگرێت. کورد و کوردستان بوون بە حەقیقەتێکی هەمیشەیی. بە جۆش و خرۆشی نەورۆزی ٢٠٢٦ سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە کوردستان و سەرانسەری جیهان دەکەین و دڵەوە نەورۆزیان لێ پیرۆز دەکەین.
لە کۆتاییدا جەختی کردەوە، بۆ ڕەنجی شەهیدان و گەلی قارەمانمان، بۆ ئەوەی دڵۆپێک لە ئۆقیانووسێکدا وەک دەنگی چیا بێت، دەمانەوێت بە هونەرەکەمان پێشوازی لەم نەورۆزە بکەین و پێشەنگایەتی بکەین، هەربۆیە بەرهەمە نوێیەکەمان کە لەژێر ناوی ‘نەورۆزی ئازادی’ ئامادەمان کردووە، پێشکەشی گەلەکەمان دەکەین، جارێکی دیکە وەک هونەری شۆڕشی ئازاد، جەژن لە هەموو ئەو کەسانە پیرۆز دەکەین کە دڵیان بۆ ئازادی لێ دەدات، با هەموو ڕۆژێک وەک نەورۆز بێت