پلاتفۆڕمی دیموکراتیک بۆ ژنان هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانەوەی پاوانخوازی

پلاتفۆڕمی دیموکراتیکی فرانتەیشناڵ بۆ ژنان هۆشداریدا لە کاردانەوەکانی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەروەها باسی پێویستی هۆشیاری و هاودەنگی دژی سیستەمی پاوانخوازی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئیتر بابەتێکی تەنها ناوخۆیی نین کە لە چوارچێوەی جوگرافی و سیاسییان جیابکرێنەوە، بەڵکو بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی ئێران و قورسایی دیمۆگرافی، سەربازی و ئایدیۆلۆژییە، بووەتە فاکتەری ناوچەیی کاریگەرێکی زۆر، هەر لەرزینێکی ناوخۆیی لە پێکهاتەی دەوڵەتی ئێراندا، بە پلەی جیاواز، لە هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەنگ دەداتەوە.

 

پلاتفۆڕمی دیموکراتیکی فرانتەیشناڵ بۆ ژنان، ٣ی شوبات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی دیکە لەسەر چەقی دووبارە داڕشتنەوەی مێژوویی وەستاوە، دووبارە داڕشتنەوەیەک کە بە ئیرادەی گەلان لە قاڵب نەدراوە، بەڵکو لە ڕێڕەوی داخراوی دەسەڵاتدایە، کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکانی ئاسایش و ئەندازیاری ناسەقامگیری و بەرهەمهێنانەوەی ئەو ڕێکخستنە کۆنەیە، ئەوەی ئەمڕۆ لە سووریا ڕوودەدات، ڕۆژئاوای کوردستان، ئێران، عێراق و فەڵەستین جگە لە پەیوەندییە بەیەکەوە گرێدراوەکان لە یەک پرۆسەیدا هیچی تر نین، لەخۆگرتنی بزووتنەوەکانی گەلان، لاوازکردنی پڕۆژەکانی جێگرەوە سیاسەتەکانی ڕزگاریخوازی بە سازان لە نێوان حکومەتەکان و بلۆکی دەسەڵاتدا.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەزموونی مێژوویی ناوچەکە سەبارەت بەو دابەشبوونانەی کە دوای دوو شەڕی جیهانی و ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ هاتبوون و تا ئێستاش، چەندین جار نیشانی داوە کە هەر کاتێک گەلان پشت بە هێزی خۆیان ببەستن، ئەوا بەهۆی بەڵێن، هەڕەشە یان خیانەت لەلایەن زلهێزەکانەوە پەراوێز دەخرێن، ڕۆژئاوای کوردستانیش لەوە بێبەری نەبوو، هێرشکردنە سەری لە ساڵڕۆژی ڕزگاری کۆبانێدا، پەیامێکی ڕوون بوو کە هەموو پڕۆژەیەک پێکەوە ژیانی نێوان گەلان و یەکسانی ڕەگەزی و خۆبەڕێوەبەری گەل دەکاتە ڕاستیەکی بەرجەستە، مەترسی لەسەر سیستەمی باڵادەست دروست دەکات.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سووریا ناتوانرێت تەنها بە "پاشەکشە" یان "سەرکەوتنی دیپلۆماسی" پێناسە بکرێت، بەرهەمی ناهاوسەنگی دەسەڵات و ئاشتییەکی سەپێندراوی هێزە، ئاشتییەکی ناسک لە دۆخێکدا کە دەیان گروپی سەر بە ”للإخوان المسلمين” و داعش، لە ژێر چاودێری و پشتیوانی ڕاستەوخۆی تورکیا، خۆیان بە پابەندی هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی نازانن،ئەزموونی ڕابردوو سەلماندوویەتی کە ئەم جۆرە ڕێککەوتنانە، مسۆگەری گەلان و پشتیوانی ڕاستەقینەی نێودەوڵەتییان نییە، سەقامگیری بەدەست ناهێنن، بەڵکو کاتێکی زیاتر دەکڕن لەوەی کە دەیگەیەنن و ئەم کاتە زۆرجار دژی خەڵک بەکاردەهێنرێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە لەم پڕۆسەیەدا ناتوانرێت نکۆڵی لە ڕۆڵی وێرانکەری حکومەتە پەرچەکردارەکان بکرێت، سعودیە و ئیمارات و قەتەر و حکومەتە کۆنەپەرستەکانی دیکەی عەرەبی نەک هەر لە دەیان ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی دزەیی پارە و ئایدۆلۆژیا و کاریگەریی میدیاییەوە بەشدارییان لە سەرهەڵدانەوەی بناژۆخوازی کردووە، بەڵکو ئەمڕۆ لە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە پڕۆژەکانی "سەقامگیری لە سەرەوە"، بە شێوەیەکی کاریگەر هەموو ڕێگایەک بۆ ئاشتەوایی نێوان گەلان تێکدەدەن، لە هەمان کاتدا تورکیا بە سەرکردایەتی ”لإخوان المسلمين” هەوڵی زیندووکردنەوەی دابەشکارییە نەتەوەیی و ئایینییەکان دەدات بە بەکارهێنانی گروپە سەربازییەکان و وەکالەت و پڕوپاگەندەی چڕ و پڕی میدیایی، هەر ئەو ئامرازانەی کە سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک ساڵانێکە هەوڵی بێلایەنکردنی دەدات.

 

جەختی کەوە کردەوە، بە پێچەوانەی ئەم ڕەوتە، پەیامی ئاشتی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە شوباتی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد، کە لەسەر ئاشتەوایی نێوان گەلان و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەشدارییەکی یەکسان بۆ هەمووان لە داهاتووی سیاسیدا دەکردەوە، نوێنەرایەتی هەوڵێکی هۆشیارانە دەکات بۆ شکاندنی لۆژیکی شەڕی هەمیشەیی، بەڕێکەوت نییە کە هێرشی نوێ بۆ سەر حەلەب و پاشان ڕۆژئاوای کوردستان ڕاستەوخۆ دوای ئەم پەیامە دەستی پێکرد، ئەم هاوکاتییە نیشانی دەدات کە ئامانج تەنها بێلایەنکردنی هەرێمێک نییە، بەڵکو بێلایەنکردنی ئاسۆیەکی فیکری و سیاسیشە.

 

پلاتفۆڕمی دیموکرات، دووپاتی کردەوە، کە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" توانای کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ یەکدەنگی بەرفراوان و زاڵبوون بەسەر ترس نیشان دا، بەڵام سەرکوتی خوێناوی و نەبوونی ڕێکخستنی بەردەوام و تێڕوانینێکی ڕوونی ئەرێنی هەموویان ڕێگەیان بە ڕژێم و سیستەمی سەرمایەداری داوە ناڕەزایەتییەکان بەرەو داڕمان و بێ هیوای ڕابکێشن، ئەمڕۆش لە سووریا کە سیاسەت کورت کراوەتەوە بۆ ڕێککەوتنەکان کە لەسەرەوە سەپێنراون، چاره نووسی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش لە دانوستانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا پەڕاوێزخراوە.

 

هەروەها جەخت لەسەر پێویستی ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی زلهێزەکانی جیهان بە ڕوونی کراوەتەوە، ئەمریکا و ئەوروپا بە پەسەندکردنی "بەڕێوەبردنی قەیرانەکان" لەبری چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی هۆکارەکان، بەشدارییان کردووە لە لاوازکردنی پڕۆژەکانی گەلان لە ڕێگەی بێدەنگی یان هاوبەشی پراکتیکییەوە شەڕەکان، وەک لە دەنگۆی جولیان ئاسانجدا ئاشکرا بووە، گۆڕاوە بۆ شەڕی پەرتبوون و هیچ سەرکەوتنێکی نییە، ئەو شەڕانەی کە قازانجەکانیان بۆ پیشەسازییە سەربازییەکان و سیستەمی سەرمایەداری دەچێت، لە کاتێکدا وڵاتان تێچووی خۆیان لە ئەستۆ دەگرن، وتی: ئێمە پێمان وایە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی حکومەتە تاکڕەوەکان، هێزە بناژۆخوازەکان یان ڕێککەوتنە نهێنییەکانەوە بونیاد نایەت، تاکە جێگرەوەیە کە توانای پراکتیکی خۆی سەلماندووە، ئەگەرچی سنووردار و تێچووی زۆری هەیە، دەسەڵاتی گەل ڕێکخراو و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان گەلان و بەرخۆدانی هۆشیارانە، وەک لە ڕۆژئاوادا شایەتحاڵی بووە و لە ئێران بە شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” بە شێوەیەکی ناتەواو دەرکەوتووە.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن کە لاوازکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بە واتای لاوازکردنی هیوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کوژاندنەوەی بڵێسەی ئاشتەوایی نێوان گەلان ڕێگا بۆ شەڕی نوێ خۆش دەکات و جێگرتنەوەی سیاسەتی گەل بە ململانێی دەسەڵات تەنها قەیرانەکە بەردەوام دەکات، لە بەرامبەر ئەم ڕەوتەدا، پشتیوانی هۆشیارانە و ڕەخنەگرانە و کاریگەرانە بۆ بزووتنەوەکانی گەل تەنها هەڵبژاردنێکی ڕەوشتی نییە، بەڵکو پێویستیەکی مێژووییە، هەروەها هۆشداری دەدەین ئەگەر ئەمڕۆ ئەم پڕۆژە جێگرەوانە وازی لێ بێنن، سبەی هیچ بناغەیەکی خۆڕاگری لە دژی سیستەمی دڕندەی سەرمایەداری و دیسپۆتیزمی ناوچەیی نامێنێت، بەڵام ئەگەر پەیوەندییەکانی نێوان بزووتنەوەکان گەل، لە ڕۆژئاوای کوردستان تا ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ئەودیو، پتەوتر بکرێن، هێشتا ئاسۆیەکی مرۆڤدۆستانەتر و دادپەروەرتر لەم دۆخە مەترسیدارە سەرهەڵدەدات.

 

پلاتفۆرمی دیموکراتیکی نێودەوڵەتی بۆ ژنان لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوای وریایی و هاودەنگی و بەرپرسیارێتی مێژوویی کرد پێش ئەوەی جارێکی دیکە چارەنووسی گەلان لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە یەکلایی بکرێتەوە.