"داننان بە ئیرادەی ژنان لە دەستووری سووریادا ڕۆڵی ژنان بەهێزتر دەکات"
سەنا تامر، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری تل تەمر دەڵێت: دانپێدانانی ژنان لە دەستووری سووریا هەنگاوێکی دڵنیاییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە لە ڕێککەوتنەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سووریادا دەیگێڕن.
تل تەمر
باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شاهیدی ساتێکی گرنگە، لە کاتێکدا هەموو چاوەکان ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، زۆر کەس پرسیار دەکەن کە چۆن دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٣ ساڵەی ژنان مسۆگەر بکەین و لە دەستووری سووریادا بیانچەسپێنن.
سەنا تامر، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە تل تامر لە کانتۆنی جزیرە، گرنگیی بوونی ژنان و پاراستنی مافەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە و دەستووری سووریا هەڵسەنگاند.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیدا ڕۆڵ و ئامادەبوونی ژنان پێناسە نەکراوە، قوربانییەکی گەورە بۆ ئەم مەبەستە دراوە، بەڵام هیچ بڕگەیەک لە ڕێککەوتنەکاندا نییە کە ڕۆڵی ژنان لەم پرۆسەیەدا دیاری بکات، مافی خۆمانە داوای ڕۆڵی کارا بۆ ژنان بکەین لە ڕێککەوتنەکاندا، چونکە ژنان ئەوانەن کە پێشەنگایەتی ئەم شۆڕشەیان کردووە.
”ڕۆڵ و پێگەی ژن لە سیستەمی نوێدا”
سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە سیستمی نوێدا، سەنا تامر جەختی لە گرنگی سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە، هەموومان پێویستە داهاتووی ئەو دەستکەوتانە بزانین و چۆن بەردەوامیی ئەوان مسۆگەر بکەین، تەڤگەری ژنان فێری ڕێکخستن و بیرکردنەوەی ئازادانەی کردووە، هەروەها بوونەتە ڕیزی کاریگەرترین ئەندامانی کۆمەڵگە لە ڕێکخستنی کاروباری خێزانەکەدا، سەرکەوتنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی یەکێکە لە نموونەی سەرکەوتنی شۆڕشی ژنان لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سەربازیدا..
ڕایگەیاند، کە کلیلی سەرکەوتنی دۆزی گەلی کورد ئازادی ژنانەە وتی: بەو پێیەی ژنانی کورد پێشەنگایەتی هەموو ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانیان کردووە، تەنانەت فەرماندەیی هەوڵەکانی جەنگیشیان کردووە، هەر سازشێک کە نەتوانێت دان بە هێز و ئیرادەی ژنانی کورددا بنێت، قبوڵکراو نابێت، ئێمە شاهیدی ڕق و تاوانی هێزە هێرشبەرەکان بووین بەرامبەر بە ژنانی خۆڕاگریی کورد لە بەرەکانی جەنگدا، پیسکردنی جەستەی ژنانی شەڕڤان نموونەی یەکەمی ئەو تاوانانەن.
”داننان بە ئیرادەی ژنان لە دەستووری سوریا پێگەی ژنان بەهێز دەکات”
ڕوونیشیکردەوە، داننان بە ئیرادەی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان کاریگەری دەبێت لەسەر هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهاندا، لە کاتێکدا ژنانی ئەوروپی چێژ لە سەربەخۆیی ئابووری و ئازادی وەردەگرن، ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جیاوازن، چونکە لە گۆڕەپانی سیاسیدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بۆیە داننان بە ئیرادە و مافەکانی ژنان لە دەستووردا پێگەی ئەوان بەهێز دەکات، ئەم هەڵوێستەش توانای گۆڕینی ژیانی ژنانی هەیە لە سەرانسەری جیهاندا ئەو تاوانانەی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێن، بەهێز دەمێننەوە و هەوڵدەدەن بۆ گەیشتن بە دۆزی و ئامانجەکانیان.
لە کۆتای قسەکانیدا سەنا تامر وتی: ژنان دەبێ لەم پرۆسەیەدا زیاتر ئیرادەیان هەبێت بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان، هەروەها پرۆسەیەکی چارەنووسسازە، ئەگەر ژنان لەم کاتەدا بەرگری لە دۆزی خۆیان نەکەن و دەستکەوتەکانیان نەپارێزن، ئەوا شکست دەهێنن و دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی کۆیلایەتی و ملکەچبوون بۆ پیاوان.