پاسەوانانی زیندانی قەرچەک هێرش دەکەنە سەر بەشی ژنانی زیندانی سیاسی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە پاسەوانەکان هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر بەشی ژنانی زیندانی سیاسی زیندانی قەرچەک و هەوڵیاندا زیندانییەکان بە زۆر لە ژوورەکانیان دەربهێنن و بیانگوازنەوە بۆ حەوشەی هەواگۆڕکێ، بەڵام بە خۆڕاگری ڕووبەڕووی ئەمە بوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی پۆستێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەلایەن کەیوان موهتەدی، زیندانی سیاسیی پێشوو و هاوسەری ئەنیشا ئەسەدوڵڵاهی، نووسەر و زیندانی سیاسی کە لە زیندانی قەرچەک ڕاگیراوە، ژمارەیەکی زۆر لە پاسەوانانی پیاو و پۆلیسی ژن لەناکاو هێرشیان کردە سەر باڵی سیاسی ژنان لە زیندانی قەرچەک و زیندانی ڕامین لە ئێران، و هەوڵی گواستنەوەی ئەو زیندانییە ژنەیان داوە بۆ ئەو زیندانە حەوشەی هەواگۆڕکێ.
بەگوێرەی لێدوانەکانی کەیوان موهتەدی، هەوڵی پاسەوانەکان بۆ دەرکردنی ژنانی زیندانی لە ژوورەکانیان و گواستنەوەیان بۆ حەوشەی هەواگۆڕکێ، کە بەهۆی بەرخۆدانیان شکستی هێنا، بەڵام هەڕەشەکان بەردەوامن، لەوانەش بڕینی پەیوەندی تەلەفۆنی و ڕێگریکردن لە سەردانەکان.
وتیشی: ژنانی زیندانی دوای جەنگ ئازاد نەکراون و لەگەڵ زیندانیە پیاوەکان نەگوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین، بەڵکو لە دوای جەنگ لە تاراوگە بە شێوازی جیاواز سزا دەدرێن وەک ئەوەی دەسەڵاتداران تۆڵەی شکستە گەورەکانیان لە ژنانی سیاسی بکەنەوە، چۆن لە بەرامبەر ئەم نادادپەروەرییە هاوار بکەین؟
دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران کە بەشێکی وێران کرد، لەگەڵ ژنانی زیندانی سیاسی لە ئێڤین ڕاگیراون بۆ زیندانەکانی قەرچاک و ڕامین گوازرانەوە و زیندانیانی دیکەش بۆ زیندانی گەورەی تاران گوازرانەوە.
پاش هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر زیندانی ئێڤین، کە بووە هۆی وێرانکردنی بەشێک لەو زیندانیە، کە بووە هۆی گواستنەوەی ژنانی زیندانی سیاسیی ئێڤین بۆ زیندانی قەرچەک و ورامین و زیندانییەکانی ماونەتەوە گوازراونەتەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە.