پارێزەر: بڕیارەکەی دادگای دەستوری کاردانەوەی لەسەر نەفەقەی بارودۆخی ئابووری ناجێگیر و مافەکانی ژنان هەڵدەگیرسێنێت
سێڤدا چەتینکایا، داکۆکیکاری مافەکانی ژنان دەڵێت: باسکردن لە "نەفەقەی هەمیشەیی" شکست دەهێنێت لە ڕەنگدانەوەی یان ڕاستی یاسایی یان ئەزموونی ژیاوی ئەو ژنانەی کە خۆیان بەبێ کار یان موڵک دەبیننەوە دوای ساڵانێک لە کاری بێ موچەی ناوماڵ.
ئەلیف ئاکگوڵ
ئیستەنبوڵ- دادگای دەستووری تورکیا دەستەواژەی "ماوەی نادیار"ی لە ماددەی ١٧٥ی یاسای مەدەنی تورکیادا هەڵوەشاندەوە، کە ڕێگەی بە نەفەقەی دوای جیابوونەوە دەدا بەبێ سنووردارکردنی کات، دادگاکە بە پشتبەستن بە داواکارییەک کە دادگای دوانزەهەمی خێزان لە ئەنتاڵیا پێشکەشی کردبوو، ئەو دۆسیەیەی خستە کارنامەی کۆبوونەوەی گشتی خۆیەوە، بڕیارەکە دوای نۆ مانگ لە بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی لە ڕۆژنامەی فەرمیدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دادگای خێزانی دوازدەهەمی ئەنتاڵیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا داواکارییەکی پێشکەش بە دادگای دەستووری کردبوو, بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگەیەی کە پێشتر ئاماژەی پێکرابوو لە کاتی دۆسیەیەکیدا کە دیالۆگ دەکرد، دوای پێداچوونەوە بە داواکارییەکەدا، دادگای باڵا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەقەکەی دا.
مافی نەفەقە ساڵانێکە لە ژێر هێرشدایە
ئەم بابەتە بە نزیکەی نۆ ساڵە بابەتی دیالۆگی و ئامانجی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) بووە، لە ساڵی ٢٠١٢دا دادگای دەستووری ناڕەزایەتییەکی دیکەی بەرامبەر بە هەمان بڕگە ڕەتکردەوە، لە پێداچوونەوەیەکدا، کە لەسەر داوای دادگای یەکەمی "كستل" ئەنجامدرا، دادگا دووپاتیکردەوە کە پابەندبوون بە پێدانی نەفەقەی نادیار ئامانجی پاراستنی ئەو هاوژیناناکە بەهۆی جیابوونەوە دەکەونە بارودۆخی ئابووری ناجێگیر کە ئەمەش مەرجی بنەمای دەوڵەتی هاوبەشە.
لە بڕیارەکەدا هاتووە کە بەردەوامیی پابەندبوون بە پێدانی نەفەقە، بە مەرجێک بە مەرجەکانی ماف بەردەوام بێت و بەبێ هیچ سنوورێکی کاتیی، پێچەوانەی دەستوور نییە، هەروەها ئەم بابەتە لە پاکێجی دادوەری دوانزەهەمدا هاتبوو کە ئاراستەی پەرلەمان کرا، بڕیارەکەی دادگای دەستووری ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی حکومەت پێداچوونەوە بەو ماددە پەیوەندیدارەدا بکات.
لەنێو چارەسەرە پێشنیار کراوەکاندا، ئەوەیە کە پارەی نەفەقە بۆ ماوەیەکی یەکسان بە ماوەی هاوسەرگیرییەکە بدرێت یان بۆ ماوەیەک کە نوێنەرایەتی بەشێکی دیاریکراوی هاوسەرگیرییەکە دەکات، بەرپرسیارێتی نەفەقەدەر دوای ماوەی دیاریکراوی پێدانی نەفەقە کۆتایی پێبێت.
بە پێچەوانەوە دەوڵەت پشتگیری لە وەرگری نەفەقە دەکات ئەگەر نەتوانن داهات بەدەست بهێنن.
"باسکردن لەسەر نەفەقەی هەمیشەیی ڕەنگدانەوەی ڕاستی نییە."
سێڤدا چەتینکایا، چالاکوانی مافەکانی ژنان و پارێزەر لە هەڵسەنگاندنی بڕیارەکەدا سووپاتی کردەوە،کە دەستەواژەی "نەفەقەی هەمیشەیی" کە ساڵانێکە لە وتاری گشتیدا هەیە، ڕەنگدانەوەی ڕاستی نییە، بڕگەکانی یاسای مەدەنی نەفەقە دەبەخشن بە هاوژینێک کە دوای جیابوونەوە بکەوێتە بارودۆخی ئابووری ناجێگیر، بەمەرجێک هەندێک مەرج جێبەجێ بکرێت، هەروەها یاساکە بەڕوونی ئەو بارودۆخەی دیاریکردووە کە لەژێر ئەو بارودۆخەدا پارەی نەفەقە ڕادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بانگەشەیەی کە نەفەقە بۆ بارودۆخی ئابووری ناجێگیر مافێکی هەمیشەییە، بەتەواوەتی درۆیە، یاساکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە تەنها بۆ ژنان دەدرێت، چونکە ئەو لایەنەی کە زۆرجار دوای جیابوونەوە بارودۆخی ئابووری ناجێگیر دەبێت ژنە،بەڵام ئەوە لە مێشکی خەڵکدا چەسپاوە کە ئەم مافە هی ژنانە، ئەوانەی دوای جیابوونەوە بارودۆخی ئابووری ناجێگیر دەبن زۆربەیان ژنن، سەرەڕای ئەوەش یاساکە نەفەقەی بارودۆخی ئابووری ناجێگیر وەک مافێکی هەمیشەیی یان بێسنوور پێناسە ناکات.
"ژنانی بێبەش لە موڵک و دامەزراندن"
سێڤدا چەتینکایا ئاماژەی بەوەدا، کە زۆربەی ئەو ژنانەی دوای جیابوونەوە پێویستیان بە نەفەقە هەیە، ئەو ژنانەن کە ساڵانێک لە کاری بێ موچەی ناوماڵدا بەسەر بردووە، وتی: لەکاتی هاوسەرگیریدا زۆرجار ژنان لە دەرەوەی بازاڕی کارن، ئەوان باری چاودێری منداڵ و کاری ماڵەوە و چاودێریکردنی بەتەمەنەکان لە ئەستۆ دەگرن، کاتێک هاوسەرگیریەکە کۆتایی دێت، باسی ئەو ژنانەی دەکەین کە تاڕادەیەکی زۆر بێکار و بێ ماف و موڵک و ماڵی خۆیان ماونەتەوە.
وتیشی: لە کۆتایی ژیانی هاوسەرگیریدا، ڕەنگە ژنێک تەمەنی لە نێوان ٤٥ بۆ ٥٥ ساڵدا بێت و ساڵانێکی زۆری بەسەربردبێت لە چاودێریکردنی خێزانەکەی و هاوژینەکەی و منداڵەکانی و خزمە بەتەمەنەکانی، هەروەها ئەو ژنەی کاری نەکردووە یان ڕێگەی پێنەدراوە کار بکات، هیچ داهات و سامان و پاشەکەوتی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو بڕە پارەی نەفەقەی ئێمە باسی دەکەین بە تێکڕا تەنها لە نێوان ٣هەزار بۆ ٥ هەزار لیرەی تورکیدایە.
مافی نەفەقە لە چوارچێوەی پاکێجی دادوەری دوانزەهەمدا
سێڤدا چەتینکایا، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان ئاماژەی بەوەشکرد، کە بڕیارەکەی دادگای دەستوور ڕەنگە پاڵ بە حکومەتەوە بێنێت بۆ داڕشتنی یاسای نوێ و هۆشداریدا لەوەی ئەم بڕیارە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئابووری ژنان دروست دەکات، وتی: پێدەچێت لابردنی دەستەواژەی ”کاتی نادیار” بەشێک بێت لە پلانێکی دیکە، لە ساڵی ٢٠١٢دا داواکارییەکیش پێشکەش بە دادگای دەستوور کرا بۆ لابردنی ئەم دەستەواژەیە، بەڵام دادگا لەو کاتەدا ڕەتیکردەوە، ئێستا حکومەت ئامادەکاری دەکات بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕەشنووسی پاکێجی دادوەری دوانزەهەمدا، مافی نەفەقە ئەوەیە کە کات و ماوەیەکی دیاریکراوی بەسەردا بێت، تەنانەت ئەم مافە سەرەتاییە بۆ نەفەقە کە بەڕاستی قەرەبووی هەموو ئەو هەوڵ و کارە بێ موچەیە ناکاتەوە کە ژنان بە درێژایی ژیانی هاوسەرگیریان کردوویانە، ئێستا لە ژێر هێرشدایە، ژنان بە نەفەقەی ٥ هەزار لیرە دەوڵەمەند نابن، بەڵکو لە ئێستاوە خەبات دەکەن بۆ مانەوە و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان.
ئەو بانگەشانەی کە ڕەنگدانەوەی ڕاستی نین
جەختی لەوە کردەوە، کە بانگەشی گشتی باو، وەک "ژنێک بۆ ماوەی ساڵێک هاوسەرگیری دەکات و دواتر بۆ هەتا هەتایە نەفەقە وەردەگرێت"، دوورە لە ڕاستییەوە، وتی: ئەمە لە بنەڕەتدا ناڕاستە، زۆرێک لە ژنان تەنانەت ناتوانن ئەو نەفەقەیە وەربگرن کە لەلایەن دادگاکانەوە پێیان دراوە، ئەگەر سەیری بەڕێوەبەرایەتییەکانی جێبەجێکردن بکەین، هەزاران حاڵەت دەبینین کە تەنانەت پارەی نەفەقە سادەکانیش وەرناگرن کە لە نێوان سێ هەزار بۆ ٥ هەزار لیرەدایە.
سێڤدا چەتینکایا، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان وتی: مافی نەفەقە مافێکە کە بە تەواوی مافی ژنانە و مافێکی هەمیشەیی یان بێسنوور نییە وەک ئەوەی لە کۆمەڵگەدا باوەڕی پێدەکرێت، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئەم مافە بەم شێوەیە هێرشێکی بەرچاوە بۆ سەر ئەو دەستکەوتانەی ژنان بەدەستیان هێناوە و خەباتیانە بۆ ئەو مافانە.