ڕێپاک: سیستمی دەسەڵاتداری هۆکار بوو بۆ کوشتن و کۆمەڵکوژی ژنان

ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کوردستان لەگەڵ پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێدا ئاماژە بەوەدەکات، تێکۆشەر، چالاکوان، بوێروو خۆڕاگرەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە داهاتوێکی ئازاد.

ناوەندی هەواڵ

 

 

ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کوردستان "ڕێپاک" لە پەیامێکدا بۆ هاتنی ساڵی ٢٠٢٤ نووسیویەتی: بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٣و هاتنی ساڵی نوێی زاینی ٢٠٢٤، پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی ئازارچەشتوو، ژنانی چالاک و تێکۆشەرو ماندونەناس دەکەین.

 

ئاماژەی بەوەکردووە، وێرای سەختیەکان، ساڵێک تێپەڕی، ئەگەرچی سیستمی دەسەڵاتداری و پیاوسالاری هۆکار بوو بۆ زۆر کوشتن و کۆمەڵکوژی ژنان و گەلان ڕێگر بوو گەیشتن بە ئامانجەکان، بەڵام هێشتا تێکۆشەر، چالاکوان، بوێروو خۆڕاگرەکان بەردەوامن و لەسەرکارن بۆ گەیشتن بە ساڵ و داهاتوێکی ئازادو ژیانێکی ئارام.

 

لە پەیامەکەدا هاتووە: لەو سۆنگەیەوە هیواخوازین ساڵی نوێ، ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی گەیشتن بە ئامانجەکانمان، ببێتە ساڵی زیاتر تێکۆشانی هابەشی ژنان بۆ مەیسەرکردنی تەواوی مەفەکانمان و بونیادنانی سیستمێکی دیموکراتیک و ئازاد بە پێشەنگایەتی ژن، بۆ گشتی کۆمەڵگەکەمان، جارێکی تر ساڵی نوێ پیرۆز بێت لە تەواوی ژنانی ئازارچەشتوو، ژنانی تێکۆشەر، تەواوی گەلانی ئازادیخواز، سڵاو لە ڕۆحی تەواوی ئەوانەی لە ئەمساڵدا گیانیان فیدا کرد بۆ ئازادی.