هەوای پیس مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات
توێژینەوەیەك ئاشکرای دەکات، هەڵمژینی هەوای پیس مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات.
ناوەندی هەواڵ
تیمی توێژینەوەیەک لە دەلهی و باشووری شاری چێنای هندستان بۆیان دەركەوتووە، هەڵمژینی هەوا كە بڕێكی زۆر گەردیلە PM2.5ی ی تێدایە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی شەكر لە خوێنداو زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو.
ئاماژە بەوەکراوە، كاتێك كە هەناسە دەدرێت، گەردیلەكانی PM2.5ی دەتوانن بچنە ناو خوێنەوەو ببنە هۆی چەندین نەخۆشی هەناسەدان و دڵ و خوێنبەرەكان.
ئەم توێژینەوەیە بەشێكە لە لێكۆڵینەوە بەردەوامەكان لەسەر نەخۆشییە درێژخایەنەكان لە هندستان كە لە ساڵی ٢٠١٠ دەستیپێكردوە، ئەمە یەكەم توێژینەوەیە تیشكی خستووەتە سەر پەیوەندی نێوان بەركەوتن بە PM2.5ی دەوروبەرو جۆری دووەمی شەكرە لە هیندستان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە هندستان زیاترە لە خەمڵاندنەكانی پێشوو، هەروەها دەریخستووە تووشبووانی شەكرە لە ناوچە شارییەكان زیاترن بە بەراورد بە گوندەكانی هندستان.
ئاماژە بەوەشكرد، پیسبوونی هەوا هۆكارێكی ژینگەییە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی شێوازی ژیان لە ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، زیاد دەكات بۆ زیادبوونی بارگرانی نەخۆشی شەكرە.
ئێستا توێژەران كاردەكەن بۆ تێگەیشتن لە كاریگەری پیسبوون لەسەر ئاستی كۆلیسترۆڵ و ڤیتامین D لە لەشدا، هەروەها كاریگەریەكانی لەسەر سوڕی ژیانی تاكەكان لەوانە كێشی لەدایكبوون، تەندروستی ژنانی دووگیان، بەرگری ئەنسۆلین لە گەنجان و مەترسی تووشبوون نەخۆشی پاركینسۆن لە نێوان شتەكانی تردا.