نیان مەحمود: کچەکانمان لە کوێدا پێویستییان بە ئێمەیە؟

نیان مەحمود چالاکوان و ڕاگەیاندنکار لەبارەی پەروەردەی منداڵ لە سیستمی کوردییدا ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە خێزانەکان پشتگیری منداڵەکانیان بن و کچەکان تەنها پێویستیان بە گەورە کردن نییە، لە بری قسەی ناشرین و نەشیاو کە ڕووبەڕوویان دەکرێتەوە دەبێت بزانرێت لە کوێدا پێویستی بە پاڵپشتی خێزانەکەیەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

نیان مەحمود لە ئەکاونتی فەیسبوکی خۆیەوە لەسەر پەروەردەی منداڵ و سیستمی کوردیی بۆ پەروەردەکردن چەند پرسێک بەجیدەهێڵێت و لەو بارەیەوە دەڵێت: " زۆر جار ئێمە لە خۆمان دەپرسین کچەکانمان لە کوێدا پێویستیان بە ئێمەیە؟ هەر ئەوەندە بەسە کە گەورەیان بکەین؟ بێگومان نەخێر، منداڵەکانمان پێویستیان بە پشتگیری ئێمەیە و پێویستیان بە بناغەیەکی باشە، بناغەی باش بەو مانایەی خۆمان بە باشی هەبین لە پشتیان، نەک بە قسەی ناشرین و نەشیاو".

نیان زیاتر لەسەر بابەتەکە وتی: "لە سیستمی کوردیدا و لە سیسیتمی پەروەردەیی ئێمەدا هیچ پشتگیرییەکی تێدا نییە بۆ دروستبوونی کەسێتی منداڵ، ئەگەر لە خێزانیشدا دایک و باوک ئەم پشتگیرییە نەبێت و ئاگایی لە پەروەردەکردنی منداڵەکەی نەبێت، کەواتە ئێمە چی بەرهەم دەهێنین و چاوەڕێی چی لە منداڵەکانمان دەکەین بۆ دواڕۆژ؟ ئایا بەو شێوازی پەروەردەکردنە پێویست دەکات چاوەڕێی هیچیان لێبکەین؟".