پەیامی ڕێبەر بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم: ئەو هەنگاوانەی کە ژنانی تێدا نەبێت ناتوانن شۆڕشێکی ڕاستەقینە بن

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پەیامێکی نارد و وتی: هەر هەنگاوێکی ئازادی کۆمەڵایەتی کە ژنان نەکاتە ناوەند، ناتوانێت ببێتە شۆڕشێکی ڕاستەقینە.

ناوەندی هەواڵ 

 

 ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بۆنەی  ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان  پەیامێکی پێشکەش کرد.

 

پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لبۆ ٢٥ی تتشرینی دووەم بەم شێوەیەیە:

“کۆمەڵگر بە تەنها بنکێکی چینایەتی نییە بۆ یەک چین، بەڵکو کۆمەڵگا گۆڕەپانێکی تێکۆشانی شەڕی فرەییە مێژوویی و ڕەگەزییە، لە گەلێک چینوتوێژ پێکدێت، گەورەترین و سەرەتاییترین کێشەی مرۆڤایەتی شۆڕشی دژبەیەکە، کە بە کۆیلەکردنی ژن دەستی پێکرد و هێرشی کردە سەر ئەو بەکۆمەڵگابوونەی کە بە ڕۆڵی ژن دامەزراوە، توندوتیژی خێزانیی و کوشتنی ژنان و فشاری باوکسالاری کە هەیە، هەموویان نیشانە و بەردەوامی ئەم هێرشە مێژوییەیە.

 

پێکهاتەی “کاستیک” کە هێرشی کردە سەر کۆمیناڵبوون و ئەو بەکۆمەڵگابوونەی کە بە ڕۆڵی ژن دامەزراوە، دواتر لە میزۆپۆتامیا گۆڕا بۆ ئەنجوومەنی خوداکان "ڕاهیبەکانی سۆمەر" و لەوێشەوە گۆڕا بۆ فیرعەون و پاشاکان، بەم ڕەنگە فشاری باوکسالاری لەسەر کۆمەڵگە درێژەی بەخۆیداوە.

 

لەم سەردەمەدا ژن دڵخوازترین ماددەی خاوی بەردەستی سیستمی سەرمایەدارییە، جەستەی دەفرۆشرێت، کەسایەتی دەخرێتە بازاڕەوە، ئەو ژنەی کە ڕۆحی لەلایەن پیاوەوە داگیرکراوە، بەم خەنجەری کۆیلایەتییەوە دەژی، کە زیهنییەتی باوکسالاری لە پشتی چەقاندووە، هۆشمەندی کۆمەڵگا کە بە سەروەری پیاو و لەلایەن شەڕی شارستانییەتی هەزاران ساڵەوە دامەزراوە، توندوتیژی و شەڕ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، شارستانییەتی پیاوی خاوەن دەوڵەت، زمان، بەرهەمهێنان، جەستەی ژن و دواتریش کۆمەڵگای لێسەندووەتەوە، هەتا ئەم ڕاستییە نەبینرێت، ناتوانرێت هەنگاو بۆ ئازادیی بنرێت.

 

لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا کۆیلایەتی ژن هێندەی تر قوڵتر بووەتەوە

دۆخی کێشەدار، کە سیستم بە پیاوسالاری لە ژیاندا بەرجەستەی کردووە دەبێت لێی تێبگەین و چارەسەربکرێت، کاتێک مرۆڤ کوشتنی ژنان، توندوتیژی لەناو خێزان، توندوتیژی دژی ژنان، داگیرکاریی بەهۆی جیاکارییەوە بهێنێتە بەرچاو، هێندەی ئاستی کۆیلایەتیی، پێشبینییەکان دەربارەی زیاتر و گەورەترە، ژن بە تەواوی لەناوبراوە، ڕاستینەی ژن پێچەوانەکراوەتەوە، ئەو جلوبەرگانەی ژنان لەبەر جوانی و دۆخی خۆیان لەبەری دەکەن، ئەو شتانەی دەیکەن بە لووتەوە، هەموویان نیشانەی کۆیلایەتین، کە لە مێژووەوە ڕەگی داکوتاوە و تا ئەمڕۆش هاتووە، لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا کۆیلایەتی ژن هێندەی تر قوڵتر بووەتەوە، سیستەم ژنی کردووە، بە کەرەستەی بازاڕ و ڕازاندنەوە، بۆ دەربازبوون لەم کۆیلایەتییە سیستماتیکە، بۆ ئازادیی پێویستی بە قوڵبوونەوەیەکی گەورە و ڕێکخستن هەیە.

 

هەر جووڵانەوەیەکی ئازادیی کۆمەڵایەتی، گەر ئازادیی ژن نەکاتە چەقی، نابێتە شۆڕشێکی ڕاستەقینە. پەیوەندیی نێوان ژن و پیاو بە مەترسیدار دەبینم. ئێمە ئازادیی ژنمان کردە بنەما و بەم شێوەیە پەیوەندیمان هەڵسەنگاند. بەشی هەر گەورەی کاری ئێمە، کاری ژنە. پیاوسالاری کە ڕێگرە لە ئازادیی ژن و سەرچاوەی بەکۆیلەکردنی ژنە، لای ئێمەوە شیکاریی و هەڵسەنگاندنی بەرفراوانی بۆ کرا. ئێمە سۆسیۆلۆژیای ئازادییمان داهێنا. ڕاستە، ژنبوون زەحمەتە، بەڵام دەبێت ژنان بەبوێرییەوە ئەم کارە بکەن. پێویستە ژنان پێشەنگ بن، بۆ دەرهێنانی خەنجەری پیاوسالاری لە پشتی مرۆڤایەتی و بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک.

 

عەبدوڵا ئۆجالان".