نەورۆزی پێکەوە ژیان لە کەرکوک پیرۆز دەکرێت
نەورۆزی یەکڕیزی و ئاشتی و پێکەوە ژیان لە کەرکوک بە ئاهەنگێکی بەجۆش بەڕێوەچوو.
نەورۆزی یەکڕیزی و ئاشتی و پێکەوە ژیان لە کەرکوک بە ئاهەنگێکی بەجۆش بەڕێوەچوو.
ناوەندی هەواڵ
ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز بە دروشمی “نەورۆزی یەکڕیزی و ئاشتی و پێکەوەژیان لە کەرکوک”، ئەمڕۆ لە ناوچەی شیوەسور لە کەرکوک بەڕێوەچوو، هاوڵاتیانی شاری کەرکوک و دەوروبەری هەروەها لە چوارپارچەی کوردستانەوە بەشداربوون و ئاهەنگەکەیان گەرم کردووە.
لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان ژینا سەقزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دیار دەرسیم لە باکور و چەند هونەرمەندێکی دیکە لە باشوری کوردستانەوە ئاهەنگەکەیان ڕازاندەو.
بەیاننامەی کۆمیتەی ئامادەکار، وتەی دانیشتوانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور و بەیاننامەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک خوێندرایەوە.
بەیاننامەی ڕژاک لەلایەن سۆما فەرهاد ئەندامی ڕێکخراوەکە خوێندرایەوە و تێیدا هاتوە: نەورۆز بۆ گەلی کورد تەنیا لە چوارچێوەی بۆنەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیدا نەماوەتەوە، بەڵکو لە قۆناغێکی مێژوویی تێکۆشانی هاوچەرخدا وەکو چەکێکی کاریگەر لە بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستاندا بووە بە لێک نزیکبوونەوەی گەلی کورد و مەشخەڵێکیش بووە بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای تێکۆشان.
لە ئاهەنگەکەدا ئاگری نەورۆزی کەرکوک هەڵکرا و ئاهەنگەکە بە گۆرانی و میوزیک بەردەوامە.