نەورۆز لە شەقامی سالم پیرۆز کرا
لە شەقامی سالم بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی ئاگری نەورۆز کرایەوە، ژنانیش بە جلی ئاڵوواڵای کوردییەوە بەشدارییان کرد، بە گۆرانی و هەڵەپەڕکێ جەژنەکەیان پیرۆز کرد. ناوەندی هەواڵ
لە شەقامی سالم بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی ئاگری نەورۆز کرایەوە، ژنانیش بە جلی ئاڵوواڵای کوردییەوە بەشدارییان کرد، بە گۆرانی و هەڵەپەڕکێ جەژنەکەیان پیرۆز کرد.
ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووی پێش بڵاوبوونەوەی پەتایی کۆرۆنا کاتژمێر شەشی ئێوارە ئاگری نەورۆز بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی کرایەوە.
ساڵانە لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە، هەرچەندە ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەرەنتینە ئاگری نەورۆز نەکرایەوە، بەڵام ئەمساڵ ئەو جەژنە بەرز ڕاگیرا.
لە ئاهەنگەکەدا هەزاران کەس بە جلوبەرگی کوردی ڕەنگاوڕەنگەوە، هاتبوونە شەقامەکە، بە گۆرانی و میوزیکی کوردی شاد دڵخۆشی خۆیان دەدەبڕی و دەست لەناو دەست هەڵدەپەڕین.