نەورۆز لە باشوری کوردستان پیرۆزکرا
لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کوردییەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.
ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان نەورۆز پیرۆزکرا، هاوڵاتیان ئاگرییان کردەوە.
لە شاری هەولێر، لەسەر قەڵا ئاگری نەورۆز کرایەوە، لە سلێمانی لە شەقامی سالم، بناری گۆیژە و گردی مامەیارە ئاگری نەورۆز کرایەوە، هەروەها لە هەڵەبجە لە شارەدێی عەبابەیلێ و لە ناوەندی هەڵەبجە، لە کەلار لە قەڵای شێروانە، لە کەرکوک لە پارکی ٧ نیسان، ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لە ئاکرێ، کە یەکێکە لە جوانترین شێوازی کردنەوەی ئاگر، ٥٠ تا ٦٠ گەنج لە لوتکەی چیای کەلێ ئاگرییان کردەوە، لە بناری قەندیل، دهۆک و ڕانیە ئاگری نەورۆز کرایەوە.
ئاهەنگەکان زۆرینەیان بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی، بە جلوبەرگی کوردییەوە ئەنجام درا، هەڵپەڕکێ، گۆرانی و میوزیکی کوردی بەشێکی سەرەکی ئاهەنگەکان بوون.
ت.پ