نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لێدوانی دا

نوێنەرایەتی ھەدەپە لە ھەولێر رایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێم ناڕەوایە و دژی پرنسیپە نێودەوڵەتییەکانە.

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر حیکمەت خاتیب، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییدا سەبارەت بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندراوی نوێنەرایەتییەکەی خوێندەوەو وتی: "ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک دەیکاتە سەر گەلی کورد، نەک کێشەکانی تورکیا چارەسەر ناکات، بەڵکو کێشە ئابووریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان قوڵ دەکاتەوە و زیاتر ڕێگا لەبەردەم برسییکردن و ڕۆژگارێکی ڕەش دەکاتەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەی لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ دەبێت، بەرپرسیاریەتی گەورەبوونی فاشیزمیان دەکەوێتە ئەستۆو داوا لە ئازادیخوازان کراکە بێدەنگ نەبن و نەبنە هۆکاری درێژکردنی تەمەنی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە.

 

نوینەرایەتیی هەدەپە دەڵێت: "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگ نەبێت و داخوازیی گەلی کورد نەکاتە قوربانیی هێرشی داگیرکاریی".

 

لە کۆتاییشدا داوای لە هەموو ڕێکخراوەکان و هێزە سیاسییەکان کرد، لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بە هەڵوێست و بوێر بن.