نەتەوە یەکگرتووەکانş هیچ گەرەنتییەک نییە زیرەکی دەستکرد لەژێر کۆنترۆڵی مرۆڤدا بمێنێتەوە

لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، راپۆرتێکی نێودەوڵەتیی هۆشداریی توند لەبارەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد داو ئاماژە بەوەکرا، هیچ گەرەنتییەکی زانستی نییە ئەم تەکنەلۆژیایە لەژێر کۆنترۆڵی مرۆڤدا بمێنێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 ئەنتۆنیۆ گوتەرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە دەیان زانا و براوەی خەڵاتی نۆبڵ ئامادەیان کردووە. راپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژیریی دەستکرد هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ سەر دیموکراسی و جیهان.

وتیشی:لەبوونی یاسای هاوبەشدا، تاوەکو ژیریی دەستکرد زیاتر بەرەو پێش بچێت، ئەنجامەکەی بەجۆرێک دەبێت کە حکومەتەکان و خەڵک دەنگیان تێیدا کەمتر دەبێت."

لە یەکێک لە خاڵەکانی ئەنجامی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:  ئێستا  هەفتانە  زیاتر لە ملیارێک  کەس ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن،  توانا و کارامەیییەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە هەموو چەند مانگێک دوو هێندە دەبن، چونکە ژیریی دەستکرد خۆی یارمەتیی پەرەپێدانی خۆی دەدات.