نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە خراپتربوونی بارودۆخی سودان
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد هەموو ڕێوشوێنێک بگیرێتەبەر بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی مەدەنی لە سودان پاش ئەوەی ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سەدان هاووڵاتی مەدەنی لە باکوری ویلایەتی دارفور کوژراون.

ناوەندی هەواڵ
ململانێکانی سودان لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا، بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کوژران و برینداربوون و ملیۆنان کەسیش لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئاوارەبوون.
ئەمڕۆ ٢٦ی ئادار، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، شۆکێکی خۆی دەربڕی، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەی باس لە کوژرانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی دەیان کەس دەکەن لە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی سوپای سودان بۆ سەر بازاڕێکی قەرەباڵغی بازاڕی تۆرا لە باکووری دارفور.
کۆمیسار ڕوونیکردەوە کە قوربانییەکان ١٣ ئەندامی خێزانێکی تێدایە، دەیان کەسی بریندار بەهۆی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی زۆر سنووردارەوە گیانیان لەدەستداوە. هەواڵیان پێگەیشتووە کە دوای هێرشەکە، ئەندامانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە هەڕەمەکی هاوڵاتیانی مەدەنی لە بازاڕی تۆرا دەستگیردەکەن.
سەرەڕای هۆشداری و بانگەوازی دووبارە بۆ هەردوو هێزی پشتیوانی خێرا و سوپای سۆدان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی کوشتنی بێ جیاوازی و برینداربوون و مامەڵەی خراپ نزیکەی ڕۆژانە، ئامانج ماونەتەوە.
کۆمیساری داوای لە هەردوو لایەنی ململانێکان کرد کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر، بەپێی یاسا، بۆ ئەوەی زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی نەگەیەنن و هێرش نەکەنە سەر کەلوپەلی مەدەنی. هێرشی هەڕەمەکی و هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی قبوڵکراو نییە، تاوانی جەنگ پێکدەهێنێت، جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوەی تەواو لە پێشێلکارییەکانی دوایین هێرشدا کردۆتەوە.
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێشێلکارییە گەورە دژی منداڵان لە ویلایەتەکانی دارفور پەرەی سەندووە ، تەنها لە باکووری دارفوردا ١١٠ پێشێلکاری پشتڕاستکراوەتەوە، بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قوربانیانی منداڵان لە سودان بە ڕێژەی ٨٣% زیادی بەرچاوی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شاری فاشر لە باکووری دارفور، ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا زیاتر لە ٧٠ منداڵ کوژراون و پەککەوتە بوون، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم ژمارانە تەنها ڕووداوە پشتڕاستکراوەکان دەردەخەن، چونکە پێشبینی دەکرێت ژمارە ڕاستەقینەکە زۆر زیاتر بێت چونکە منداڵان ڕۆژانە تئکۆشان دەکەن بۆ مانەوە.
هۆشداریدا لەوەی مردن مەترسی لەسەر منداڵان دروست دەکات، جا بەهۆی بەردەوامی شەڕەکانەوە بێت یان داڕمانی ئەو خزمەتگوزارییە گرنگانەی کە بۆ مانەوە پشتیان پێدەبەستن.
زیاتر لە ٤٥٧ هەزار منداڵ لە باکووری دارفور تووشی بەدخۆراکی بوون کە ١٤٦ هزاریان کەسیان، بەدخۆراکییەکی سەختیان هەیە ، کوشندەترین شێوەیە و شەش ناوچەی ناو ویلایەتەکە مەترسی قاتوقڕییان لەسەرە، هەموویان لە نێو ئەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی توندوتیژیەکانەوە.
وتی: ٢هەزار و ٣٠٠ منداڵ لە کامپی زەمزەم بۆ ئاوارەکان بەدەست بەدخۆراکی توند دەناڵێنن و لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرن. وتی : کۆگای خواردنی چارەسەری ئامادە لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا تەواو دەبێت.
نوێنەری یونیسێف لە سودان داوای لە لایەنەکانی ململانێ و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد، کە لە ئێستاوە هەنگاوی بەکۆمەڵ بگرنەبەر بۆ وەستاندنی ململانێکان و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان لەوانەش تێپەڕاندنی بێ بەربەستی هاوکارییەکان، چونکە ژیانی منداڵان بەوەوە بەستراوەتەوە.